ئه‌مسته‌ردام
حكومه‌تی هۆڵه‌ندا رایگه‌یاند: خه‌ڵاتی ئاشتیی ده‌به‌خشێته (مه‌لاله) و بڕیاره له 6ی ئه‌یلولی داهاتوو له‌مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا خه‌ڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن چالاكوانی مافی مرۆڤ و خاوه‌ن خه‌ڵاتی نۆبڵ (ته‌وه‌كول كرمان) پێببه‌خشرێ.
مه‌لاله له زۆر وڵاته‌وه خه‌ڵاتی ئاشتیی پێبه‌خشراو به سیمبوڵی ئاشتی بۆ منداڵانی جیهان وه‌سفكرا.
چیرۆكی برینداربوونی مه‌لاله‌ی ته‌مه‌ن 16ساڵان له‌پاكستان به‌هه‌موو جیهاندا بڵاو بوویه‌وه‌و بوو به باس و خواسی ناو خه‌ڵك.
مه‌لاله به‌هۆی ئه‌وه‌ی منداڵانی ناوچه‌كه‌ی خۆی فێره خوێندن ده‌كرد، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تاڵیبانه‌وه هێرشی كرایه‌وه‌و به‌سه‌ختی برینداركرا.
له‌دوای برینداركردنی مه‌لاله بۆ چاره‌سه‌ر برایه به‌ریتانیاو له‌نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و وڵاته تیماركرا، له‌مانگی ئازاری ئه‌مساڵ نه‌خۆشخانه‌ی به‌جێهێشت و هه‌ر له به‌ریتانیا خرایه به‌ر خوێندن.