كابوڵ
رووداوه‌كه له‌شارۆچكه‌یه‌كی سه‌ر به‌هه‌رێمی هه‌رات روویداوه‌و چوار له‌كوژراوه‌كان ئه‌ندازیار بوون.
سەعید واحید، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای ھەرات رایگەیاند: رۆژی
یەكشەممه چه‌كدارانی تاڵیبان ئه‌و شەش فەرمانبەرهیان رفاندووه بۆ شوێنێكی نادیار‌و ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ته‌رمه‌كانیان دۆزراوه‌ته‌وه.
سه‌عید گوتی " له‌نێو كوژراوه‌كان چوار ئه‌ندازیار هه‌ن، له‌دوای رفاندنیان چه‌كداره‌كان به‌ڵێنیان پێداین كه نه‌یانكوژن، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كه‌یان نه‌برده سه‌رو هه‌موویان گولله بارانكردوون"
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه تا ئێستا روونكردنه‌وه‌ی نه‌داوه.