Kasım İleri
24 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2021
واشنتۆن- AA
شاندێك كه پێكهاتووه له كاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگریی و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ی حامید كارزای له كابوڵ پایته‌ختی ئه‌فغانستان، سه‌ردانی توركیا ده‌كه‌ن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا، رائید رۆب لۆدویك له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، رایگه‌یاند: "ئه‌م هه‌فته‌یه شاندێك كه پێكهاتووه له كاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگریی و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ی كابوڵ له ئه‌فغانستان، سه‌ردانی توركیا ده‌كه‌ن".
رۆب لۆدویك له‌باره‌ی ورده‌كارییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی شانده‌كه زانیاریی نه‌دا به‌ڵام سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا، جه‌نه‌راڵ مارك میڵی، له‌میانی دانیشتنێكدا سه‌باره‌ت به بوودجه‌ی به‌رگریی ٢٠٢٢ له لیژنه‌ی هێزه چه‌كداره‌كان سه‌ربه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد هێشتا هیچ رێككه‌وتنێكی نووسراو نییه به‌ڵام پێشڤه‌چوون له كۆبوونه‌وه‌كاندا هه‌یه.
مارك میڵی رایگه‌یاند: "ئه‌م هه‌فته‌یه كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان (له‌گه‌ڵ توركیادا) هه‌یه. پێموایه ته‌نها به‌شی كۆتایی رێككه‌وتنه‌كه ماوه. نامه‌وێت له‌جیاتی توركیا قسه بكه‌م و پێشوه‌خته ئه‌نجامی كۆتایی رێككه‌وتنێك رابگه‌یه‌نم به‌ڵام دڵنیام له‌وه‌ی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ی كابوڵ ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت".
توركیا له چوارچێوه‌ی ئه‌ركه‌كانی ناتۆدا ماوه‌ی شه‌ش ساڵه ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی فڕۆكه‌خانه‌ی حامید كارزای له كابوڵ پایته‌ختی ئه‌فغانستان له ئه‌ستۆدایه.
له كاتێكدا كه ئه‌مریكا هێزه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی له ئه‌فغانستان ده‌كشێنێته‌وه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بادین و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له په‌راوێزی لووتكه‌ی ناتۆدا كۆبوونه‌وه و بابه‌تی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ی كابوڵ یه‌كێك بوو له ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه.