Sarp Özer
24 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2021
پەرلەمانی تورکیا - AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە شاندێکی تەکنیکیی ئەمریکی بە مەبەستی تاوتوێکردنی بەڕێوەبردنى کارەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کابول (حامید کارزایی) لە ئەفغانستان، سەردانی تورکیا دەکەن و گوتی، "بەردەوامی دەدەین بە گفتوگۆکانمان لە بارەی مانەوە یان نەمانەوەمان لەوێ. ھەموو شتێک بۆ خەڵکی ئەفغانستانە، بۆ ئاسایش و خۆشگوزەرانیی برا ئەفغانییەكانمان ھەوڵ دەدەین".
خولوسی ئاکار لە کاتی گەیشتنی بۆ پەرلەمانی تورکیا وڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار، لە وەڵامی پرسیارێك، سەبارەت بەو شاندە تەکنیکیی ئەمریکییەی کە سبەی بە مەبەستی تاوتوێکردنی بەڕێوەبردنى کارەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کابول (حامید کارزایی) لە ئەفغانستان، سەردانی تورکیا دەکەن، گوتی، "ئێمە پەیوەندیی مێژوویی و کولتوورییمان لەگەڵ ئەفغانستان بۆ سەدان ساڵ دەگەڕێتەوە. خەڵکی ئەفغانستان برای ئێمەن. لە میانی ئەو ٢٠ ساڵەدا لەگەڵ وڵاتانی دیکە ھەموو جۆرە ھەوڵێکمان بۆ خۆشی، ئاسایش و خۆشگوزەرانی براکانمان نیشانداوە. بە تایبەتی لە ماوەی شەش ساڵی رابردوودا، لە کاتی بەکارخستن و دابینکردنی پاڵپشتیی تەکنیکی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کابول، ئەو ھەوڵەی کە لە تواناماندابێت نیشانماندا".
خولوسی ئاکار، جەختی لەسەر گرنگیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کابول لە ئەفغانستان، لەچەند بوارێکدا کردەوە و گوتی: "کارکردنمان لێرە لە بەرژەوەندی برا ئەفغانییەکانمان دەبێت. بەو مانايەی وڵاتانی جۆراوجۆریش لە کارەکانیان بەردەوام دەبن. ئێمەش وەکو وڵاتێک کە لەوێ کاردەکەین، بەردەوام دەبین لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ وڵاتەکانی دیکە. لە ئێستادا گفتوگۆمان ھەیە. لەم چوارچێوەیەدا، سبەی پێنجشەممە لەگەڵ ئەمریکا کۆبوونەوەیەکمان دەبێت. ئەوان شاندێک دەنێرن بۆ ئێرە".