Zafer Fatih Beyaz
04 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2021
ئه‌نقه‌ره- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان داوای لێخۆشبوونی بۆ ئه‌و سه‌ربازانه كرد كه له ئه‌نجامی تێكشكانی هێلیكۆپته‌ره سه‌ربازییه‌كه‌یان كه له بینگۆله‌وه بۆ تاتوان فڕیبوو، شه‌هیدبوون.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له هه‌ژماری خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رایگه‌یاندووه: "له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌رێكی سه‌ربازیی له به‌دلیس له رووداوێكی ناخهه‌ژێندا، ١١ رۆڵه‌ی نیشتمان شه‌هیدبوون. داوای لێخۆشبوو‌ن بۆ شه‌هیده قاره‌مانه‌كانمان له خوای گه‌وره ده‌كه‌م و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی به‌په‌له بۆ برینداره‌كان ده‌خوازم. پرسه و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری داخبار و گه‌له خۆشهویشتهكهمان ده‌كه‌م".