ئەنقەرە
لە مەراسیمەکە دوای پێشکەشکردنی گوتاری سەرۆکی راوێژکارانی تورکیا زەین گوونگۆر , مەتین فەیزی ئۆغلو سەرۆکی یەکێتیی پارێزەرانی تورکیا گوتاری خۆی پێشکەش کرد. گوتاری سەرۆکی یەکێتیی پارێزەرانی تورکیا نزیکەی سەعاتێکی خایاند. لە کۆتایی گوتارەکەی گوتی: "تەواوی دەکەم ,تەواوی دەکەم."
بەر لە تەواو بوونی گوتارەکەی فەیزی ئۆغلو، سەرۆک وەزیرانی تورکیا توورە بوو گوتی: "سەرۆک وەزیران ٢٥ خولەک گوتار پێشکەش دەکا ,تۆ ماوەی یەک سەعاتە قسە دەکەی.". فەیزی ئۆغلو لەبەرامبەر توورە بوونەکەی سەرۆک وەزیران گوتی: "تووڕە مەبن بەرێز سەرۆک وەزیرانم, من باسی شتێکی باش دەکەم."
ئەردۆغان گوتی: "تۆ بێ ئەدەبی دەکەی ,زۆر بە ھەلە قسە دەکەی." لە وەڵام فەیزی ئۆغلو گوتی: "قسەی ھەڵەی چیم کردووە بەرێز سەرۆک وەزیران."