Sinan Doğan
22 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2026
وەزیری دەرەوەی کوبا، برونۆ ڕۆدریگیز ئاماژەی بەوە کرد کە تۆمەتبارکردنی سەرکۆماری پێشووی کوبا، ڕائول کاسترۆ و بەرپرسانی دیکە لەلایەن بریکاری وەزیری دادی ئەمریکا، تۆد بلانش بە پیلانگێڕی بۆ کوشتنی هاووڵاتیانی ئەمریکا تۆمەتێکی نزم و بێ بنەمایە.
لەو پۆستێکیدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی، ڕۆدریگیز ئاماژەی بە تۆمەتەکانی ئەمریکا بۆ سەر کاسترۆ کرد.
ڕۆدریگیز ئەو تۆمەتانەی کاسترۆیان کردبووە ئامانج بە "نزم و بێ بنەما" وەسف کرد و، ڕایگەیاند: "حکوومەتی شۆڕشگێڕ بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەو تۆمەتە دەکات لەلایەن وەزارەتی دادی ئەمریکاوە لە ٢٠ی ئایاردا بڵاوکرایەوە و چەند هەفتەیەکە پڕوپاگەندەی بۆ دەکرێت. ئەم تۆمەتە بێبنەمایە، هەوڵێکی نوێیە لە هەوڵە بێهیواکانی ناوەندە دژە کوباکان بۆ هەڵبەستنی هەواڵی درۆینە کە لە هەوڵی بە ڕەوا پیشاندانی سزادانی بێبەزەییانە و بەکۆمەڵی گەلی ڕەسەنی کوبایە".
ڕۆدریگیز ئەوەشی خستەڕوو کە پشتیوانی تەواو و بێ مەرجی کاسترۆ دەکەن و، گوتی: "کوبا جارێکی دیکە پابەندبوونی بە ئاشتیی و پێداگریی لە بەکارهێنانی مافی بەرگریی ڕەوا کە لە میساقی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ناسراوە ، پشتڕاست دەکاتەوە''.