سەركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەركۆماری ئێران حەسەن رۆحانی لە تەلاری نەتەوەیەكگرتووەكان كۆبوونەوە. لە دیداری نێوان ئەردۆغان و رۆحانی دا پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و پرسە هەرێمییەكان تاوتوێ كرا. بەپێی زانیارییەكانی سەرۆكایەتی توركیا ،هەر دوو سەركردە گفتوگۆیان لەبارەی پرسە هەرێمییەكان كردووە و جەختیان لەوە كردووە كە پێویستە لەمە بە دواوە هەر دوو وڵات لە نزیكەوە كار بكەن. هەروەها پەرە بە پەیوەندییە دوو قۆڵیەكان بدرێت و هەرەوەزی لە نێوانیاندا دروست بكرێت.
ئەردۆغان لە بارەی نەشتەرگەرییەكەی رابەری ئاینی لە ئێران ئایەتوڵڵا خامەنەیی داوای زوو چاكبوونەوەی كردو سڵاوی خۆی بۆ نارد لە بەرامبەردا رۆحانی سەركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغانی داوەتی تەهران كردووە.
لە دیدارەكەدا سەركۆماری توركیا سوپاسی ئێرانی كرد سەبارەت بە پشتگیریان بۆ كاندید بوونی توركیا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ ساڵی 2015-2016 . هەروەها لە بارەی رێككەوتنی بازرگانی هەڵبژێردراوی نێوان توركیا و ئێران هەردوو سەركردە هاوڕایی خۆیان دووپاتكردەوە.