دیمەشق
سەرۆكی سوریا بەشار ئەسەد گوتی:" ئێمە ساڵانێكی زۆرە رووبەرووی تیرۆر دەبینەوە بەردەوامیش دەبین لە رووبەرووبوونەوە ،ھاوكات بۆ رووبەرووبونەوەی تیرۆر پشتگیری لە ھەموو ھەوڵێكی نێودەوڵەتی دەكەین.
بە پێی ھەواڵێكی ئاژانسی رەسمی سوریا (سانا) سەرۆكی سوریا بەشار ئەسەد پێشوازی لە راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق فەلیح فەیاز كردووە لە كۆبونەوەكەدا سەرۆكی سوریا بەشار ئەسەد رایگەیاندووە :" ئێمە ساڵانێكی زۆرە رووبەرووی تیرۆر دەبینەوە بەردەوامیش دەبین لە رووبەرووبوونەوە ،ھاوكات بۆ رووبەرووبونەوەی تیرۆر پشتگیری لە ھەموو ھەوڵێكی نێودەوڵەتی دەكەین".
ئەسەد ھەروەھا گوتی:" بۆ بەرەنگاربوونەوە لە تیرۆر تەنیا بە ھێزی سەربازی سەركەوتوو بە دەست ناھێندرێت. پێویستە رێگەكانی گەشەكردنی گروپە تیرۆریستییەكان بگیرێت و بەھەموو شێوەیەك پشتگیرییەكانی ئەو گروپانە سست بكرێتەوە.
لە دیدارەكەدا قسەی لەسەر چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوە لە تیرۆرو لە ناوبردنی تیرۆر بە ھاونەشی ھەردوو وڵات كراو.
ھەر بەپێی ھاواڵێكی سانا وەزیری دەرەوەی سوریا وەلید موعەلیم ئیدیعای ئەوەی كردووە كە دوێنێ نامەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جۆن كێری بە دەست گەیشتووە سەبارەت بە ھێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر مۆڵگەكانی داعش لەو وڵاتە. لە ھەواڵەكەدا ھاتووە گوایە كێری لە رێگەی وەزیری دەرەوەی عێراق ئیبراھیم جەعفەرییەوە ھەواڵی ھێرشی ئاسمانی ئەمریكا بۆ سەر داعشی بە موعەلیم راگەیاندووە.