تاران
حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران ڕایگه‌یاند: ئه‌و هێرشه ئاسمانیانه‌ی له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیەتی به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له سوریا ئه‌نجام ده‌درێت نایاسایین.
ڕوحانی، كه بۆ به‌شداری كردن له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی ویلایه‌تی نیویۆركی ئه‌مریكای كردووه له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی ئێن بی سی هه‌واڵ ڕایگه‌یاند: به‌بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و حكومه‌تی سوریا، له دوێنێوه تا ئیستا فرۆكه جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكا به‌لانی كه‌مه‌وه 14 هێرشی ئاسمانیان كردۆته سه‌ر باره‌گاكانی داعش له سوریا، كه ئه‌مه‌ش به ته‌واوی نایاساییه.
ڕوحانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه هێرشه ئاسمانیه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا به به‌راورد له‌گه‌ڵ دواین ده‌ستێوه‌ردانی له عێراق جیاوازه، چونكه حكومه‌تی عێراق بۆ له‌ناوبردنی داعش به فه‌رمی داوای هاوكاری كرد، به‌ڵام به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا هیچ داخوازییه‌كی ئاڕاسته‌ی ئه‌مریكا نه‌كرد بۆ وه‌شاندنی گورز له داعش.
له وه‌ڵامی پرساریكدا سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی دیداری دوو قۆڵی له‌گه‌ڵ باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مریكادا له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا، ڕوحانی ڕایگه‌یاند: پلانێكی له‌و شێوه‌یه‌م نییه. بۆ ئه‌نجامدانی دیدار پێویسته پێشتر زه‌مینه سازی بۆ بكرێت. له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم دیدارێكی له‌و شێوه‌یه ساز بكرێت.