تاران
سەرکۆماری ئێران حەسەن رۆحانی جەختیکردەوە، ئێران بە ھیچ شێوەیەک لە بواری بەرنامەی ئەتۆمیدا پاشەکشێ ناکا و دەستهەڵناگرێ لە مافەکانی لەو بوارەدا.
رۆحانی گوتی: "ناچارین لە پاڵ کاری زانستی و تەکنۆلۆژییدا، کاری یاسایی و سیاسی و ناساندنیش بکەین. بۆ ئەو مەبەستە پێویستیمان بە ھەماھەنگی و ھەڵمەتێکی سەرانسەری فرە لایەن ھەیە، چونکە ئەگەر بێتو تەنیا لە بواری زانستدا کار بکەین و بوارەکانی یاسایی، سیاسی و پڕوپاگەندە فەرامۆش بکەین، ئەوا بە بیانووی پڕوپووچ کێشەمان بۆ دروست دەکەن و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی گوشارمان دەخەنە سەر."
رۆحانی گوتی: "گرنگی بە لایەنەکانی دیکە دەدەین و مل کەچی بڕیاری دەرەکی نابین."