تاران
رۆژنامه‌ی مه‌ردومی ئیمرۆز-ی ئێرانی به هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێكی په‌یوه‌ندیدار به حه‌فته‌نامه‌ی شارلی هێدبۆ داخرا.
به‌ڕێوەبه‌ری رۆژنامه‌كه به كه‌ناڵی ده‌وڵه‌تی ئێرانی راگه‌یاند رۆژنامه‌كه، به بڕیاری دادگای كەلتوور و میدیای تاران داخراوه.
به‌ڕێوەبه‌ری په‌خشی رۆژنامه‌ی ناوبراو محه‌مه‌د كوچانی رایگه‌یاند به هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێكی په‌یوه‌ندیدار به شارلی هێدبۆ، رۆژنامه‌كه داخراوه.
رۆژنامه‌كه له رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو هه‌واڵی پاڵپشتی ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی جۆرج كوڵونی بۆ حه‌فته‌نامه‌ی شارلی هێدبۆ به مانشێتێكی گه‌وره له ژێر ناونیشانی "من شارلیم" بڵاوكردبووه‌وه.