تاران
محه‌مه‌د زولفیكار له پێشانگایه‌كی رۆژنامه‌گه‌ری به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵۆی راگه‌یاند، بابه‌ته‌كانی عوسمانییه‌كان و خه‌لیفه، ژیانی نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كان و ده‌ستكه‌وته‌كانی سه‌رده‌می ئاكپارتی له توركیا باسكراوە.
زولفیقار ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه میوانه‌كان خۆشحاڵییان به پێشانگاكه نیشانداوه و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه 15 ساڵه گۆڤارهکە بڵاوده‌كرێته‌وه و له پێنجه‌مین ساڵی ده‌رچوونیدا ته‌نیا پێنج هه‌زار دانه‌ی لێ چاپ ده‌كرا، كه‌چی ئێستا ئه‌و ژماره‌یه بۆ 15 هه‌زار به‌رزبووەته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له چوارچێوه‌ی مه‌زهه‌بی ئه‌هلی سوننه‌ت سیاسه‌تی په‌خشه‌كانیان ئه‌نجامده‌ده‌ن و گوتی: "بێجگه له بابه‌ته‌كانی قورئان، سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر، ته‌وحید، سه‌حابه و ئه‌هلی به‌یت، نووسراوه‌كانی دواگۆڕانكارییه‌كانی جیهانی ئیسلامیی و وڵاته‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه. به‌شێك له نووسه‌ره‌كانمان زانستی زاناكان باس ده‌كه‌ن و به‌شێكی دیكه‌ش بابه‌تی زانستی ده‌نووسن."
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئیداره‌ی ئێران هیچ به‌ربه‌ستێكیان بۆ دروست نه‌كردوون و گوتی: "چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گۆڤاره‌كه و سه‌رۆكی بنكه‌ی زانایانی ئاینیی شێخ عه‌بدولحه‌مید كه له هه‌مان شاردا ده‌ژین، نامه‌یه‌كیان بۆ شای عه‌ره‌بستانی سعودیە نارد و داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری له‌سێداره‌دانی پیاوی ئاینیی شیعە ئەلنهمریان لێکرد، ئێمه له‌گه‌ڵ یهگكرتوویی موسڵمانهكانین. نه دژی هیچ گروپێك ده‌وه‌ستین و نه گروپێك سه‌رده‌خه‌ین. هاوسه‌نگی له نێوان بڵاوكراوه‌كان نیشان ده‌ده‌ین. تا ئێستا كه‌س به‌ربه‌رستی بۆمان دروست نه‌كردووه."
هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران و توركیا و گوتی: "خۆشحاڵین به په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و توركیا. نه‌بوونی ڤیزه له نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌بێته هۆی گه‌شه‌كردنی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوولا."
نزیكه‌ی سه‌دا 15%ی موسڵمانانی ئێران سه‌ر به مه‌زهه‌بی ئه‌هلی سونه‌ته.