تاران
لە رێوەڕەسمێكدا كە لە هۆڵی وەحدەت لە تاران ساز كرا، خەڵاتی باشترین دەرهێنەر بەخشرایە فاروق حاجیحافزئۆغڵو و فیلمی (قاچاخچی یا چەتەكانی بەفر).
وەزیری كولتوور و ئیرشادی ئیسلامی ئێران عەلی جەنەتی لەو رێوەڕەسمەدا گوتەیەكی پێشكەش كرد و گوتی: "لە سەر ئەم خاكە كە خاوەن میراتێكی هەزاران ساڵەی كولتووری و شارەستانییە، كولتوور و هونەر و سینەما تەنیا بە تێكەڵ بوون و پێكەوە بوونی گەلان بەرەو پێشەوە دەچن".
هەر لە چوارچێوەی ئەم فێستیڤاڵەدا خەڵاتی باشترین فیلم بەخشرایە فیلمی سیدهارس كە لە لایەن ریچیە مەهتایەوە بە هاوبەشی هیند و كانادا دەرهێنراوە و خەڵاتی تایبەتی لێژنەی داوەرانیش بەخشرایە ئەمیر حوسێن عەسكەری كە فیلمی بێ سنووری ئامادە كردووە. خەڵاتی تایبەتی مستەفا ئاكداغیش كە هەر ساڵ دابەش دەكرێت لە چوارچێوەی ئەم فێستیڤاڵەدا بەخشرایە دەرهێنەری فیلمی شا ژنی چیاكان، دەرهێنەری قرقیزی سادق شەرنیاز.
ئەو خەڵاتانەی كە لە چوارچێوەی پانۆڕامای رۆژهەڵاتدا دابەش كران بەمجۆرەن
باشترین فیلم: نۆرژمان- بایانە روول- چین
باشترین دەرهێنەری: نەبات- ئەلچین موسائۆغڵو – ئازەربایجان
باشترین سەناریۆ- لە جیهانی تۆ سەعات چەندە؟ سافی یەزدانیان- ئێران
فێستیڤاڵەكە 25ی نیسان دەستی پێكرد و تا 5ی مایس بەردەوام دەبێت و بە گشتی لە 55 وڵاتی جیهان 33فیلم و دۆكۆمێنتاری و كورتە فیلم نیشان دران.