واشنتۆن
رێورەسمی "فێستیڤاڵی نیشتمانی گوڵی گێلاس" لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا بەرێوە چوو ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک بەشدارییان کرد.
پشکوتنی درەختی گێلاس لە ئەمریکا بەواتای ھاتنی وەرزی بەھار، فێستیڤاڵی وەرزی پشکوتنی گێلاس ماوەی ٨٠ ساڵە لەواشنتۆن یاد دەکرێتەوە و دیمەنی رەنگاو رەنگ لە فێستیڤاڵەکە بەدی دەکرێت.
لە فێستیڤاڵی ئەمساڵیشدا چەندین گرووپی خوێندکاران و رێکخراوی مەدەنی و لایەنەکانی دیکە بە پۆشینی جل و بەرگی رەنگاو رەنگ بەشداریان کرد.
درەختی گێلاس بۆ یەکەمجار لە لایەن ژاپۆنەوە لە ساڵی ١٩١٢ لە تۆکیۆوە رەوانەی واشنتۆن کرا و مەبەست لیێ بەھێزکردنی برایەتی نێوان ئەو دوو پایتەختە بوو و ساڵانە رێورەسمی تایبەتی بۆ ساز دەکرێت.