دیاربه‌كر
گرووپێك له ئه‌ندامانی ده‌زگای زازا له دیاربه‌كر له پێش ده‌رگای به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ره‌ته له دیاربه‌كر كۆبوونه‌وه و داوای كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵێكیان به زاری زازاكی كرد.
جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای زازا محیەدین ئاتێش رایگه‌یاند نزیكه‌ی نۆ ملیۆن زازا له توركیا ده‌ژین و داوایان له ته‌ره‌ته كردووه كه‌ناڵێك به زاری زازاكی بكاته‌وه.
ئاتێش راشیگه‌یاند كه زازایەكان بە زمانی توركی و کرمانجی سەروو نازانن، به‌و پێیه‌ش داوایان له ده‌وڵه‌ت كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ناڵێكی زازاكی دابمه‌زرێنێت، گوتیشی: "یونیسكۆ له ساڵی 2009 له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه کردووە كه زازاكی له سه‌روبه‌ندی له ناوچووندایه، به‌و پێیه‌ش فەرامۆش کردنی زازایهكان له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه مایه‌ی بیركردنه‌وه‌یه له كاتێكدا یونیسكۆ چاوی له هاووڵاتییانی زازایه، په‌خش كردنی زازاكیمان له كه‌ناڵی ته‌ره‌ته كوردی ناوێت، هیچ پشت به‌ستنێك نییه كه حكوومه‌ت زازاكی ده‌كاته شێوه‌زارێكی زمانی كوردی".