دیاربه‌كر
هونه‌رمه‌ندی کورد ڕۆژین ئولكه‌ر ڕایگه‌یاند: "رووداوەکەی پێشووی هاتووچۆ زۆر نیگەرانی کردووم و زۆریش بیرم لەو قوربانییەکان کردوه‌تەوە بۆیە به‌رده‌وام سه‌ردانی خانه‌واده‌ی ئه‌و پۆلیسانه‌م کردووە، تا لە ئازارەکانیان کەمبکەمەوە".
سەبارەت بەبریاری ئەمرۆی دادگای سزای قورسی تورکیا بۆ بەزۆر بردنی ئەو بۆ بەردەم دادگا رۆژین ده‌ڵێت "وەک دەگوترێ دادگا فەرمانی بانگهێشتکردنی منی دەرکردووە، تا ئاماده‌بم، بەڵام دووپاتی دەکەمەوە کە بەهیچ شێوەیەک داواکاری دادگام پێنەگەیشتووە، ئەگەر هه‌ركاتێ ئاگادار بکرێمەوە، بێگومان ئامادەم بچمە بەدەرم دادگا و روونکردنەوە و ئیفاده‌ی خۆم بدەم".
هه‌ر له‌و باره‌وه، رۆژین زیاتر گوتی: "له ڕووداوکەدا منیش له مردن گه‌ڕامه‌وه، ڕۆژانێكی سه‌ختم بهڕێكردووە و زۆر دڵته‌نگ بووم به‌و رووداوه‌و خه‌مبار بووم بۆ قوربانیه‌كان".
ماوه‌یه‌ك بەر لەئێستا دادگای سزای قورسی تورکیا كه لێکۆڵینەوە لە دۆسێیەکە دەکات، فه‌رمانی هێنانی هونەرمەندی کورد ڕۆژینی بۆ بەرده‌م دادگا و وه‌رگرتنی ئیفاده‌ی دەرکردبوو.
بڕیاره‌كه بۆ دادگای شارۆچکەی باكركۆی نێردرا، بەڵام به‌هۆی نه‌هاتنی داواكراوهوه، یه‌كه‌مین دادگای سزای قورسه‌كان لە تورکیا بریاری به‌زۆر هینانی رۆژینی ده‌ركرد.
بەر لە ساڵێک بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ کە لە شاری دیاربەکر روویدا سێ پۆلیس کە پاسەوانی رۆژینیان دەکرد، بوونە قوربانی هاوکات ئه‌و هونەرمەنده بەسەلامەتی لە دەرچوو ئەوه‌ش گومانی بەدوای خۆیدا هێنا.