دیاربه‌كر
کاتێ ئیسلام گەیشتە دیاربه‌كر، ناوی كڵێسای "مار تۆمایان" گۆڕی بە "مزگه‌وتی مەزن" کە یەکێکە لە دێرینترین شوێنه‌كانی ئانادۆڵو. ئەو مزگەوتە ئێستە له گرنگترین مزگه‌وته‌كانی ناوچه‌یه و دیارە نۆژەنیش کراوەتەوە.
حه‌وزی حه‌وشه‌ی مزگه‌وتی مەزن، له سه‌رده‌مه جیاوازه‌كاندا شوێنێكی گرنگ بووه بۆ كتێبه كۆنه‌كان و كاتژمێری رۆژ، هه‌روه‌ها وه‌ك په‌رستگاش شوێنێكی گرنگ بووه بۆ مه‌زهه‌به‌كانی حه‌نه‌فی و شافعی و هەروەها زانایانی ئیسلام.
مه‌همه‌ت ئه‌مین موعه‌لیم، ئیمام و خه‌تیبی مزگه‌وتی مەزن، كه مزگه‌وته‌كه‌ی به مزگه‌وتی ئه‌مه‌وی دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا شوبهاند له رووی دامه‌زراندن و پلان رێژیهوه له لێدوانێكیدا بۆ ئانادۆڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی پرۆسه‌ی ئاشتیدا، گه‌شتیارانی ناوخۆی و بیانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو روویان له دیاربه‌كر كردووە، له‌نێوان ئه‌و شوێنه‌واره دێرینانه‌ی سه‌ردانیان ده‌كرد گرنگییه‌كی زۆریان ده‌دا به مزگه‌وتی مەزن.
گوتیشی: "به‌دریژایی پرۆسه‌ی ئاشتی مزگه‌وتی مەزن به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو میوانداریی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی زۆری كرد. به‌تایبه‌تی رۆژانی كۆتایی هه‌فته كه گەشتیارانی مزگه‌وته‌كه ده‌گه‌یشته نزیكه‌ی پێنج هه‌زار كه‌س. ئه‌مه‌ش بۆ ئێمه مایه‌ی دڵخۆشییه".
موعه‌لیم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه مزگه‌وته‌كه خاوه‌ندارێتی هه‌ر چوار مه‌زهه‌به‌كه‌ی كردووە و گوتی "مزگه‌وتی مەزن پێنجه‌م حه‌ره‌می پیرۆزی ئیسلامه. یه‌كه‌م مزگەوی كه‌عبه‌ی پیرۆز لە مەكە، دووه‌م رەوزای موتەھڕا لە مەدینە، سێهه‌م مزگه‌وتی ئه‌قسا، چواره‌م مزگه‌وتی ئه‌مه‌وی له دیمه‌شق، پێنجه‌م مزگه‌وتی مەزنی دیاربەكر. مزگه‌وتی مەزن هه‌م له رووی ئاینییەوە هه‌میش له رووی په‌رستگای دێرینه‌وه پێنجه‌مین په‌رستگای جیهانه. مزگه‌وتی مەزن خاوه‌ندارێتی هه‌ر چوار مه‌زهه‌به‌كه‌ی ئیسلامی كردووه، له كه‌عبه و مزگه‌وتی ئه‌قسا چ بۆنیك هه‌بیت له مزگه‌وتی مەزنیش هه‌مان بۆن بوونی هه‌یه".
هەژیی گۆتنە، له 2010دا كاری نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی مەزن ده‌ستی پێكرد، ئیستاش به‌رده‌وامه. كه ئه‌وه یه‌كه‌م جاره كاری نۆژه‌ن كردنه‌وه له‌و مزگه‌وته‌دا ده‌كرێت له سه‌رده‌می كۆمارییه‌وه هەتا ئێستە.