دیاربه‌كر
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا و سه‌رۆكی گشتی ئاكپارتی ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كاتێك سهركۆمار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پێش ریفراندۆمی 2010 هاته دیاربه‌كر و بۆ نوێژی هه‌ینی رووی له مزگه‌وتی حه‌زره‌تی سلێمان كرد به‌م شێوه‌یه درێژه‌ی به‌قسه‌كانی دا: "رۆژێكی گه‌رم بوو و گشتمان ئاره‌قه‌مان كردبوو. ده‌ستم بۆ گیرفانم برد بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌سڕێك بدۆزمه‌وه. دوای 10 چركه برایه‌كی دیاربه‌كری له‌لای راستم دهستهسڕێكیان بۆ درێژ كردم و منیشم وه‌رمگرت و دەموچاوم سڕییه‌وه. دواتر بۆ پشته‌وه گه‌ڕامه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌سڕه‌كه‌ی بده‌مێ. پێی گوتم بۆ خۆت بێت جه‌نابی وه‌زیر، باوه‌ڕ بكه هیچ به‌كارم نه‌هێناوه و خاوێنه. پێم گوت برای به‌ڕێزم خۆزگه بكارت هێنابا و ئاره‌قه‌ی تۆ به‌ئاره‌قه‌ی من تێكه‌ڵ دەبوو. ئیتر ئه‌وكات ده‌سته‌سڕه‌كه‌م زیاتر خۆش‌ویست و وه‌رمگرت و خستمه گیرفانمه‌وه. هەتا ئێستا ئه‌و ده‌سته‌سڕه له نێو یادگارییهكانمدا شاردوومه‌ته‌وه. هه‌ر كەسێك له برایه‌كی خه‌ڵكی دیاربه‌كر، ئه‌وه‌ی بیر له‌شتێك بكاته‌وه ئه‌و له ده‌ستی و له مێشكی و له دڵی بێت، ده‌یدات. خه‌ڵكی دیاربه‌كر وایه و ئێمه‌ش ده‌ڵێن كه ئه‌گه‌ر زیان به تاڵێ پرچی برایه‌كی دیاربه‌كر بگات و دڕكێك بچێته پێیه‌وه ئه‌و دڕكه‌كه ده‌چێته ناخمانه‌وه. ئه‌و ته‌له پرچهش وه‌ك ئه‌مانه‌تێكی پیرۆز ده‌یپارێزین. "
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا روونیكرده‌وه كه هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان حه‌زره‌تی مه‌ولانای شاری قونیا و زاناكانی دیاربه‌كر ناكه‌ن و گوتی: "هەموومان لە كۆڵانەكانی دیاربەكردا پێكەوە هەنگاو دەنێین. وەك تاكی یەكسانی نەتەوەكەمان لە دیاربەكر، رۆژهەڵاتی ناڤین و لە سەرانسەری جیهاندا دەست لە نێو دەستی یەكتر به‌رده‌وامی بە كاروانی خۆمان دەدەین، نەوەكانی ئەرتوغروڵ گازی و سەلاحەدین ئەییوبی هەڵدەستنەوە، لە دژی دووبەرەکی و ئاژاوە و لە بەرامبەر ئەوانەی داوای شەڕ و ئاژاوە دەكەن پشت بە ئاشتی، برایەتی، توركیای نوێ و رۆژهەڵاتی نوێ دەبەستن".
هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه قۆناغی چاره‌سه‌ریی وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی نیشتیمانی ده‌ستی پێ كردووه و هەتا سه‌ركه‌وتنی كار ده‌كه‌ن و گوتی: "30 ساڵه له‌رۆژهه‌ڵات، رۆژئاوا، باكوور و باشووری وڵات دایكان به‌خه‌می منداڵه‌كانیانه‌وه ده‌گرین. ئێمه پێداگرین له گۆڕینی ئه‌م قه‌ده‌ره. هه‌روه‌ها پێداگرین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی قه‌ده‌ری خه‌ڵك له‌گه‌ڵ قه‌ده‌ری خۆمان بكه‌ین به‌یه‌ك".
داودئۆغڵو هه‌روه‌ها گوتیشی: "له‌رابردوودا هه‌ر كاتێك هه‌وڵ بدرایە بۆ چاره‌سه‌ریی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، ئه‌وە ته‌گه‌ره ده‌هاته پێشی. به‌هاری ساڵی 1993 بیركه‌نه‌وه كه خوالێخۆشبوو تورگوت ئوزاڵ بۆ به‌ستنی ئاگربه‌ست هه‌وڵی چاره‌سه‌ریی مه‌سه‌له‌كه‌ی دا. خوالێخۆشبوو ئه‌شره‌ف به‌دلیس كه یه‌كێك بوو له كهسایهتییهکانی گرنگ و هه‌وڵی دا به‌ڵام شه‌هیدیان كرد و دواتر 33 سه‌ربازیش شه‌هید بوو. له‌دوای ئه‌مانه‌ش ئۆزال خۆشی شه‌هید بوو. گشت هه‌وڵه‌كانی قۆناغی چاره‌سه‌ریی وه‌ك خۆی مایه‌وه. پاشان غه‌فار ئۆكان كه له‌ساڵی 2001 كۆچی دوایی كرد ئێستا وه‌ك سه‌مبولی برایه‌تی له دیاربه‌كر و هه‌موو توركیا شوێنی دیاره. پێش ئه‌وه‌ی بێمه دیاربه‌كر په‌یوه‌ندییم به‌هاوسه‌ره‌كه‌ی، فه‌هیمه خان كرد و دووباره سه‌ره‌خۆشیم لێ كرد. ئه‌ویش گوتی سڵاوی شه‌هید غه‌فار ئۆكان بگه‌یه‌نه بهدیاربهكر. برایه‌تی ئێمه به‌مشێوه‌یه".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا روونی كرده‌وه كه خوالێخۆشبوو نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كانیش كاتێك هه‌وڵی دا بۆ چاره‌سه‌ریی مه‌سه‌له‌كه رووداوه‌كانی 28ی شوبات هاته ئاراوه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه سهركۆمار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ساڵی 2005 كاتێك بۆ شاری دیاربه‌كر هات، قۆناغێكی نوێی ده‌ستی پێكرد و تیشكی خسته سه‌ر قۆناغێكی نوێی كۆتایی هێنانی سیاسه‌ته‌كانی ره‌ت كردنه‌وه و له‌و كاته‌وه گشت به‌رپرسانی ئاكپارتی له‌قۆناغی چاره‌سه‌ریی جیانه‌بوونه‌وه به‌ڵام سه‌یر بكه‌ن چیان كرد. له گوتاری ساڵی 2005دا له دیاربه‌كر كاتێك له رێگه‌ی قۆناغی چاره‌سه‌رییه‌وه برایه‌تی هه‌میشه‌یی هاته كایه‌وه، له‌ساڵی 2006 كۆبوونه‌وه، كۆمارییه‌كان رێكخرا كه هیچ په‌یوه‌ندییەكی بهكۆمارییهوه نه‌بوو و هێرش كرایه‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌ت. هه‌ندێك له‌و چه‌تانه‌ی له‌نێو داموده‌زگاكانی وڵات بوون هه‌روه‌ك ساڵانی 90 ویستیان سه‌رده‌مێكی ره‌ش ده‌ست پێ بكه‌ن. هه‌روه‌ها ویستیان ئاكپارتی له ده‌سه‌ڵات لابده‌ن كه به‌ئیراده‌ی خه‌ڵكه‌وه هاته‌وه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات".
هاوكات ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه كاتێك حكوومه‌تی ئاكپارتی ده‌ستی كرد به په‌یڕه‌وكردنی پرۆژه‌ی یه‌كێتیی خه‌ڵكی و برایه‌تی ئه‌وە چه‌ته‌كانی هاوته‌ریب هاتنه ئاراوه و ئه‌وه‌بوو له‌ساڵی 2012 ته‌ڵه‌یان بۆ راوێژكاری میت دانا و گوتی: "ته‌نها له‌به‌ر قۆناغی چاره‌سه‌ریی ویستیان لێپرسینه‌وه له‌و بكه‌ن. ئێمه نه‌كه‌وتین و له 2013دا قۆناغی چاره‌سه‌ریی بۆ قۆناغێكی نوێ تێپه‌ڕبوو. له به‌هاری ساڵی 2013دا په‌یامی نه‌ورۆز كاتێك كه قۆناغێكی نوێ ده‌ستی پێ كرد و چه‌كداره‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌رچوون ئاژاوه‌گێڕی گه‌زی پارك ده‌ستی پێكرد. هه‌وڵیان دا به رێگه‌ی رووداوه‌كانی گه‌زی پارك قۆناغی چاره‌سه‌ریی بوه‌ستێنن".
له‌كاتی گوتاره‌كه‌ی داودئۆغڵو به‌شداربووان خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی به‌رامبه‌ری و له‌سه‌ر ئه‌مه داودئۆغڵو گوتیشی: "ماشه‌ڵا دیاربه‌كر هیچ بێده‌نگ نابێت. دیاربه‌كر هه‌موو كاتێك به‌پێوه‌یه و هه‌موو كاتێكیش له‌لامانه. خوا له دیاربه‌كر رازی بێت. دیاربه‌كر له ئێمه تێده‌گات و ئێمه‌ش له‌دیاربه‌كر تێده‌گه‌ین. ئیشه‌ڵا هه‌موو به‌یه‌كه‌وه ده‌بین".
هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه كاتێك قۆناغێ چاره‌سه‌ریی به‌سه‌ركه‌وتوویی تێده‌په‌ڕی، كه‌سانی رووداوه‌كه‌ی گه‌زی پارك ویستیان وڵات بۆ قۆناغێكی ره‌ش ببه‌ن و گوتی: "به‌ڵام ئێمه وه‌ك سه‌ربازێكی ئاكپارتی پێداگربووین له‌سه‌ری و نه‌وه‌ستاین. كاتێك رووداوه‌كانی گه‌زی پارك هاته ئاراوه له حوزه‌یرانی 2013دا یاسای قۆناغی چاره‌سه‌رییمان ده‌ركرد. له مێژوودا بۆ یه‌كه‌مجاره قۆناغی چاره‌سه‌ریی له چوارچێوه‌ی یاسایی، هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا هه‌روه‌ها گوتی: "به‌ڕیز سهركۆمار له‌گۆنگره‌ی باڵای ئاكپارتی كه پۆستی پارته‌كه‌م وه‌رگرت هه‌ردووكمان گوتارێكمان پێشكه‌ش كرد و تیشكمان خسته‌سه‌ر بابه‌تێك كه ئه‌ویش قۆناغی چاره‌سه‌ریی بوو. گوتمان كه هه‌موو كاتێك خاوه‌ندارێتی قۆناغه‌كه ده‌كه‌ین و رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك به‌ست. ئه‌و وه‌ك سهركۆمار و منیش وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیران جارێكی دیكه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رچۆنێك بێت، قۆناغی چارەسەری هەر دەگاتە ئەنجام، لە نێوان دایكەكاندا ته‌بایی هەمیشەیی سەقامگیر دەبێت. قۆناغی چارەسەریی ئەوە نییە كە گەنجەكان لە كۆڵانەكانی دیاربەكر، جزیرە، وان و گەنجەكانی ئەدرنە و كۆنیا لەسەر شاخ و چیاكاندا شەڕی یەكتر بكەن بەڵكو ئەوەیە كە لەسەر سفرەی ئاشتی پێكەوە بن و ئێمەیش هەوڵ بۆ ئەوە دەدەین كە چی دیكە گەنجەكانمان رووبەڕووی یەكتر نەبنەوە".
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاشكرای كرد هه‌ر تاكه‌كه‌سێك و گه‌نجێكی وڵات به‌نرخه و گوتی: "وه‌ك نه‌وه‌كانی سه‌لاحه‌دین ئه‌یوبی و ئه‌رتوغروڵ غازی و عوسمان غازی هه‌موو به‌یه‌كه‌وه بۆ سه‌رده‌مێكی نوێ و جیهانێكی نوێ ده‌ڕۆین و به‌یه‌كه‌وه بۆ سه‌ربه‌خۆیی قودس و دیمه‌شق و دادپه‌روه‌ری جیهان كار ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكوومه‌ت، یه‌كه‌م كاریان قۆناغی چاره‌سه‌ریی بوو و گوتی: "قۆناغی چاره‌سه‌ریی بێ وه‌ستان له‌چوارچێوه‌یه‌ك جێگیرمان كرد. له‌مباره‌یه‌وه یاسا و كۆمسیۆنهكانمان رێكخست. كاتێك له‌رێگه‌ی توركیاییهكی نوێ و سه‌ربه‌خۆیی هاووڵاتییان و دیموكراسی به‌ڕێكه‌وتین رووداوه‌كانی 6-7ی تشرینی دووه‌می كۆبانێ هاته ئاراوه. رووداوه‌كانی 6-7ی تشرینی دووه‌می كۆبانێ بۆ كۆبانێ نه‌بوو".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا له‌كۆتایی قسه‌كانیدا سڵاوی بۆ كۆبانێ و شاره‌كانی سووریا و گشت سته‌ملێكراوه‌كان نارد و گوتی: "سه‌ری گشت برا كۆبانێیهكان ماچ ده‌كه‌م و ده‌یانخه‌مه باوه‌شمه‌وه. له 3 رۆژدا 197 هه‌زار برای كۆبانێیمان له‌سنووره‌كان وه‌رگرت، ئه‌م وڵاتە كۆبانێ له بیر ناکات. كۆبانێ ئه‌مانه‌تی مێژووییه بۆ ئێمه و براكانی ئه‌وێش ئه‌مانه‌تی مێژوویی ئێمه‌ن. خاوه‌ندارێتی ئه‌وان ده‌كه‌ین. خاوه‌ندارێتی برا توركمانه‌كانی بایربۆجاكیش ده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها خاوهندارێنی مه‌سیحییه‌كانیش ده‌كه‌ین. خاوه‌ندارێتی هه‌موو كه‌سێك ده‌كه‌ین. دهرگەمان بۆ ئەو كه‌سانه كراوه‌ته‌وه كه روو له‌وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ن".
news_share_descriptionsubscription_contact

