دیاربه‌كر
له گوندی باغڵانی سه‌ر به شارۆچكه‌ی لیجه‌ی دیاربه‌كر، له هه‌ڵمه‌تێكدا 10 ته‌ن و 570 كیلۆ ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
موسته‌فا جاهید كیراچ پارێزگاری دیاربه‌كر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ (ره‌جه‌ب گوڤه‌ن) لێپرسراوی ئه‌منیی شاره‌كه دا ئاشكرای كرد، له هه‌ڵمه‌تێكی هاوبه‌شی یه‌كه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و جه‌ندرمه‌ی شاره‌كه‌دا له گوندی باغڵانی سه‌ر به شارۆچكه‌ی لیجه‌ی شاری دیاربه‌كر، له ناو زه‌ویه‌كدا ده‌ست به‌سه‌ر 10 تۆن و 572 كیلۆ ماده‌ی هۆشبه‌ر و 20 ته‌ن (تۆوی شادانه)دا گیراوه.
پارێزگاری دیاربه‌كر ئاماژه‌ی به زیانه‌كانی بازرگانیكردن به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه كرد و رایگه‌یاند "له پێناو بنبڕكردنی ئه‌و دیارده نامۆیه كه هاوكات داهاتی ئه‌و بازرگانییه ره‌شه له تیرۆردا به‌كار دێ، هه‌وڵی ته‌واومان خستۆته گه‌ڕ".
هه‌روه‌ها روونی كرده‌وه "له سه‌ره‌تای ساڵی 2013ه‌وه له 196 ئۆپه‌راسیۆنی جیادا، نزیكه‌ی 47 ملیۆن 893 هه‌زار و 665 ڕووهكی شادانه له‌ناو براون، هه‌ر له‌و هه‌ڵمه‌تانه‌دا 13 هه‌زار و 309 كیلۆ كوبار و 25 هه‌زار و 605 كیلۆ تۆزی تلیاك ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، به تۆمه‌تی بازرگانی كردنیش پێیانه‌وه نزیكه‌ی 470 كه‌س ده‌ستگیر كراون".
جێی ئاماژه‌یه نرخی ئه‌و ماده هۆشبه‌رانه له بازاڕه‌كاندا 2 ملیار و نیو لیره‌یه.
كیراچ له كۆتایی وته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ركه‌وتووه‌كانی ئه‌مساڵ دا و رایگه‌یاند "له ئه‌نجامی ئۆپهراسیۆنهكانماندا گورزێكی باشمان له تیرۆر و سه‌رچاوه داراییه‌كانی داوه، هه‌وڵێكی زۆر باشیش بوون بۆ ڕێگرتن له تێكه‌ڵبوونی ئه‌و ماده هۆشبه‌رانه به بازاڕ".