بیتلیس
له‌سه‌ر شه‌قامی نوور شاری بیتلیس دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و گرووپه ویستیان ده‌ست به رێپێوان بكه‌ن، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه رێگرییان لێكرا و ده‌مه‌ته‌قێی توند له نێوان پۆلیس و گرووپه‌كه‌دا دروست بوو، سه‌ره‌نجام له‌سه‌ر قسه‌ی په‌رله‌مانتاری به‌ده‌په، حوسامه‌دین زه‌نده‌رلی ئۆغڵو پاش وتوێژی نێوان گرووپه‌كه و پۆلیس رێگه به ئه‌نجامدانی ڕێپێوانه‌كه درا به‌و مه‌رجه‌ی هیچ تابلۆیه‌ك هه‌ڵنه‌واسن و ئاژاوه نه‌نێنه‌وه.
به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و گرووپه به‌ره‌و ناو بازاڕه‌كه به‌ڕێده‌كه‌ون، له‌گه‌ڵ وتنه‌وه‌ی چه‌ند دروشمێكدا گرژی له‌نێوان هێزه‌كانی پۆلیس و ئه‌نجامده‌رانی ڕێپێوانه‌كه‌دا سه‌ری هه‌ڵدا، كه دواتر پاش ئه‌نجامدانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی به زمانی كوردی رێپێوانه‌كه كۆتایی هات .