Aziz Aslan
20 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2020
دیاربه‌كر – AA
له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه له دیاربه‌كر بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ ١٠١ كه‌س ده‌رچوو.
له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه، سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی دیاربه‌كر به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگای دیموكرات كه به‌ناو "ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان"ی په‌كه‌كه‌یه و به‌هۆی ئه‌نجامدانی چالاكی به‌و ناوه‌وه بڕیاری ده‌ستگیركردنی ١٠١ كه‌س ده‌كرد.
به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنیشیان تتمه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئاسایش ده‌ستیان كردووه به هه‌ڵمه‌تێكی هاوكات له دیاربه‌كر، ئیزمیر، ئیستانبوڵ و ئادیه‌مه‌ن.