دیاربه‌كر
سه‌رۆكایه‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئاكپارتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له دیاربه‌كر سه‌باره‌ت به كاروباری ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه رێكخست و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا چاوش‌ئۆغڵو گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند، توركیا له سیاسه‌تی ده‌ره‌كیدا به شێوه‌یه‌كی كارا و مرۆیی رەفتار دەکات.
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه له‌گه‌ڵ سنوور و وڵاتانی ناوچه‌كه سیاسه‌تێكی وەها په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن كه په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ره‌و پێش ببات و به‌م شێوه‌یه قسه‌ی كرد: "له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له دراوسێكانمان هه‌ندێك كێشه كه سه‌رچاوه‌كه‌ی دراوێسكان بوو(له سیاسه‌تی سفر كێشه له‌گه‌ڵ دراوسێكان گۆڕا بۆ سفر دراوسێ) پاشان ئه‌مه‌ش گۆڕا. ئێمه باوه‌ڕ به‌مه ناكه‌ین و بۆچوونی ئێمه به‌رامبه‌ر به دراوسێكانمان وا نییه. كاتێك له نێوانمان كێشه هه‌بوو، به‌رده‌وامی به په‌یوه‌ندییه‌كانمان ناده‌ین. ئێمه بیرۆكه‌ی "له وڵات ئاشتی و له جیهان ئاشتی" په‌یڕه‌و ده‌كه‌ین. په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ عێراق خراپ بوو، چونكه سیاسه‌تێكی مهزههبگەرایی په‌یڕه‌و ده‌كرا و ئه‌و ئیداره‌یه عێراقی به‌ش كردبوو و كاریگه‌ریی خستبووه سه‌ر گۆڕانكارییه‌كان و گرژییه‌كانی وڵات. ئەمڕۆ له عێراق فه‌رمانڕه‌وایی گۆڕاوە. په‌ڕێكی نوێمان كرده‌وه و له 25 ی مانگی داهاتوو سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق عه‌بادی سه‌ردانی توركیا ده‌كات. كۆبوونه‌وه‌ی كۆنسه‌ی باڵای هه‌لی كار ئه‌نجام ده‌ده‌ین و به‌مه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كانمان پێشكه‌وتن به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت".
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له‌گه‌ڵ هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر كه‌ركووك په‌یوه‌ندی به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، جه‌عفه‌ری و نێچیرڤان بارزانی كردووه و گوتی: "به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیران ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو په‌یوه‌ندی به عه‌بادی و مه‌سعود بازرانی كرد. له نێو په‌یوه‌ندییه‌كی چڕ داین. سه‌قامگیری برا عێراقییه‌كان بۆ ئێمه گرنگه. هیچ گۆڕانكارییه‌ك له بۆچوونی ئێمه به‌رامبه‌ر به دراوسێكانمان نه‌هاتووه‌تە ئاراوه. ته‌نها هه‌نگاومان ناوە بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ دراوسێكان پته‌و بكه‌ین. به تایبه‌تی له كۆبوونه‌وه‌ی كۆنسه‌ی هه‌لی كار كه گرنگترین هه‌نگاوه. تا وه‌كو ئێستا له‌گه‌ڵ 17 وڵات كه زۆربه‌یان وڵاتانی دراوسێن رێگه‌ی كاركردنمان ده‌ستپێكرد و 34 كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌نجام داوه. له 1 كانوونی دووه‌م سه‌رۆكی رووسیا پوتین سه‌ردانی توركیا ده‌كات و له‌گه‌ڵ رووسیا كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ین و رێككه‌وتنێكی زۆر واژۆ ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌شكردوه كه له نێو 12 ساڵ تاوه‌كو ئیمرۆ له‌گه‌ڵ 17 وڵات رێككه‌وتنی بازرگانی سه‌ربه‌ستیان ئه‌نجام داوه و له ساڵی 2002 له‌گه‌ڵ 40 وڵات‌دا بێ ڤیزه گه‌شت ئه‌نجام ده‌درا به‌ڵام له ساڵی 2013 وه ژماره‌كه بۆ 70 به‌رزبووه‌ته‌وه و گوتی: "دانووستانی گه‌شتی سه‌ربه‌ستمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ده‌ستپێكرد. ئیشه‌ڵا له نێو 3 ساڵدا هاووڵاتیانمان به‌بێ ڤیزه گەشت بۆ وڵاتانی ئه‌ندام له شینگن ده‌كه‌ن".
ناوبراو تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له نێو 12 ساڵدا ژماره‌ی گه‌شتیاران بۆ توركیا له 13 ملیۆنه‌وه بۆ 36 ملیۆن به‌رزبووه‌ته‌وه و گوتی: "له ساڵی 2002 رێژه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ وڵاتاتی دراوسێ 13 ملیار دۆلار بوو، له ساڵی 2013 رێژه‌كه بۆ 94 ملیار دۆلار به‌رزبووه‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سووریا و ئیسرائیل كێشه‌كان به‌رده‌وامن به‌ڵام بازرگان‌یش له‌گه‌ڵیان هەر به‌رده‌وامه. بازرگانی له‌گه‌ڵ عێراق بۆ 13 ملیار دۆلار به‌رزبووه‌وه و ئه‌مساڵیش هه‌مان رێژه دێته ئاراوه".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی رووداوه‌كانی كۆبانێ كرد كه فشار خرایه سه‌ریان و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه كه‌ناڵی CNN له په‌خشی راسته‌وخۆدا پرسی كه "بۆچی توركیا رووبه‌ڕووی نابێته‌وه" و له وه‌ڵامدا چاوش‌ئۆغڵو راگه‌یاند كه بۆ چی ئێوه به‌شداری له‌و شه‌ڕه ناكه‌ن، ئه‌وانیش گوتیان كه ئێمه له وشكاییه‌وه شه‌ڕ ناكه‌ین و له وڵات‌دا كاردانه‌وه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. بۆ توركیا كاردانه‌وه‌ی لێ ناكه‌وێته‌وه له‌لایه‌ن خه‌ڵك؟ په‌یه‌ده و یه‌په‌گه نه‌یانویست توركیا روو بكاته ناوچه‌كه و به‌م شێوه‌یه درێژه‌ی به قسه‌كانیدا: "نایانه‌وێ توركیا بچێت بۆ ناوچه‌که. چونكه ئامانجی ئه‌وان جیاوازه. ته‌نانه‌ت نه‌یانده‌ویست پێشمه‌رگه‌ش بێت، ئێمه پێشنیاری ئه‌مه‌مان كرد. هه‌موو كه‌س ده‌ڵێ كه (به فشاری ئه‌مریكا، توركیا ئه‌مه‌ی ویست) نه‌خێر شتی وا له ئارادا نییه. تێپه‌ڕبوونی پێشمه‌رگه و سوپای ئازادی سووریا بۆ ئه‌و ناوچه‌یه پێشنیاری ئێمه بوو. په‌یه‌ده خۆی رایگه‌یاند كه توركیامان ناوێت. كاتێك مۆڵه‌تی سه‌ربازی له په‌رله‌مانی توركیا ده‌رچوو هه‌ندێك لایه‌ن رایانگه‌یاند كه توركیا بۆ ئه‌و ناوچه‌یه نه‌چێت. پاشان گوتیان بۆچی توركیا نه‌چوو و خۆپێشاندانیان ئه‌نجام دا".