ئورفا
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئه‌حمه‌د داودئۆغلو وتارێكی دا بۆ په‌نابه‌رانی کوردی سووریا له كه‌مپێكی قوتابخانه‌ی سروچ و به زمانی كوردی قسه‌ی كرد. داودئۆغلو گوتی: "به‌خێربێن ئه‌ی كوڕ و كچانی كۆبانێ، كۆبانێ ماڵی ئێمه‌یه، ئێمه خێزانی ئێوه‌ین، رۆژتان خۆشبێ و به‌خێربێن".
داودئۆغلو هەروەها گوتیشی: "توركیا ماڵی ئێوه‌یه، ئێمه چهندسهده پێكه‌وه ژیاوین، ئازاری ئێوه ئازاری ئێمه‌یه، خۆشی ئێوه، خۆشی ئێمه‌یه به‌مه‌ش ماڵمان و سنوورمان به‌تایبه‌تی دڵمان هه‌رده‌م بۆ ئێوه كراوه‌یه".
داودئۆغلو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵ نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و 650 هه‌زار كه‌س له توركمان و كورد و عه‌ره‌ب له سووریاوه بۆ توركیا هاتوون به‌تایبه‌تی له 17-19ی تشرینی یه‌كه‌م نزیكه‌ی 134 هه‌زار كه‌س له كۆبانێوه به‌ره‌و توركیا هه‌ڵاتوون و ئه‌وانیش به‌گه‌رمییه‌وه پێشوازیان لێ كردوون.
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا لە کۆتاییدا گوتی: "ئه‌مه بەو واتایە دێت كه سروچ و كۆبانێ هه‌روه‌ها توركیا و سووریا له‌گه‌ڵ حه‌له‌ب و ئورفا برای یه‌كترن و به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌مێنێته‌وه، ئێمه میوانداری ئێوه ده‌كه‌ین لێره. هیواش ده‌خوازم رۆژێك كۆبانێ له‌م هێرشانه رزگاری بێ و ئێوه‌ش به‌ره‌و ماڵه‌كانتان بگه‌ڕێنه‌وه، تا ئه‌و كاته‌ش میوانی ئێمه‌ن. ئێستا 134 هه‌زار خه‌ڵكمان له كۆبانێ وه‌رگرتووه كه ده‌كاته رێژه‌ی 3 ساڵی هه‌موو وڵاتانی ئه‌ورووپا، ئه‌مه‌ش چونكه ئێمه براین، هیوادارم ئاشتی له سووریا سەقامگیر بێ و ئێوه‌ش ههریهكتان ده‌بنه نوێنه‌ری توركیا له سووریا".