Sarp Özer
27 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2021
کلیس - AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار رایگەیاند، لە دوای ئەو پەلامارەی ناوچەی قەڵغانی فورات کە لەلایەن تیرۆریستانەوە ئەنجامدرابوو، دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کردووە و گوتی: "ھەر چۆن خوێنی ھیچ شەھیدێکمان بەفیڕۆ نەداوە، دوای پەلامارەکە ئۆپەراسیۆنی پێویستمان ئەنجامدا. تاکو ئێستا کۆی گشتیی ١٢ تیرۆریست لە چالاکی خراون. لەو بڕوایەداین کە ئەم ژمارەیە لە رۆژانی داھاتوودا بەرزدەبێتەوە".
خولوسی ئاکار بە ھاوەڵی سەرۆک ئەرکانی سوپا، یاشار گولەر و فەرماندەی ھێزەکانی وشکانی، ئومێد دوندار، سەردانی بارەگای ناوەندی فەرماندەیی پێشکەوتووی دووەمی سوپا و بارەگای سەرەکیی فەرماندەیی فیرقەی پيادەی میکانیکی شەشەمیان لەسەر ھێڵی سنوور کە کاری ناردن و ئیدارەکردنی یەکەکانی سوپا لە باکووری سووریای تێدا ئەنجامدەدرێت کرد.
وەزیری بەرگریی تورکیا لەبارەی ئەو پەلامارە تیرۆریستییەی کە لە ناوچەی قەڵغانی فورات لەلایەن تیرۆریستانەوە ئەنجامدرابوو و شەھیدبوونی دوو سەربازی لێکەوتبوویەوە گوتی: "ھەر چۆن خوێنی ھیچ شەھیدێکمان بەفیڕۆ نەداوە، دوای پەلامارەکە ئۆپەراسیۆنی پێویستمان ئەنجامدا. تاکو ئێستا کۆی گشتیی ١٢ تیرۆریست لە چالاکی خراون. لەو بڕوایەداین کە ئەم ژمارەیە لە رۆژانی داھاتوودا بەرزدەبێتەوە".
خولوسی ئاکار ئاماژەی بەوەشکرد کە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە باکووری عێراق بەردەوامە و ھەموو شوێنێکیان لەبەردەم تیرۆریستاندا تەسک کردووەتەوە و گوتی: "لە ٢٤ی تەمووزی ٢٠١٥وە بۆ ئەمرۆ، ١٨ ھەزار و ٢٩٢ تیرۆریست لە چالاکی خراون. لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە ئۆپەراسیۆنەکانی باکووری عێراقدا، ھەزار و ٥٨١ تیرۆریست لە چالاکی خراون. سووربوونمان لەسەر ئەم بابەتە بەردەوامە".
وەزیری بەرگریی تورکیا گوتيشى "ئۆپەراسيۆنەكانمان لە ناوچەكانى سینات-حەفتانین، مەتینا، زاپ، ئاڤاشین-باسیان، خواکورک، گارا، قەندیل، ئاسۆس، مەخموور و شنگال بەردەوامە. لەسەر بابەتی مەخموور و شنگال لەگەڵ بەغدا و لەگەڵ ھەولێر لە گفتوگۆداين، لە نزیکەوە چاودێری پێشھاتەکان دەکەین. ھیچ لەم ناوچانە لە دەرەوەی ئامانجەکانمان نەبوونە. تاکو لە چالاکی خستنی دوایین تیرۆریست ئەم بەرەنگاربوونەوەیە بەردەوام دەبێت".