Mehmet Tosun,Enes Kaplan
30 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2019
ئەنقەرە ـ AA
وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند کە بەم نزیکانە گەڕانە ھاوبەشەکانی رووسیا و تورکیا لە ناوچەی ئارام دەست پێدەکات.
خوڵوسی ئاکار، لە میانەی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی جەژنی کۆماری ٢٩ی تشرینی یەکەم لە ناوەندی کۆنگرە و رۆشنبیری گەل لە بەشتەپە، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
سەبارەت بە لێدوانەکەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کە گوتی: "لە سبەینێوە گفتوگۆمان دەبێت لەگەڵ رووسیا". وەزیری بەرگریی تورکیا لەو بارەیەوە گوتی: "بەردەوام دەبێت، دوێنێ ھاتن شاندە سەربازییەکان کاریان کرد، ئەمڕۆ و سبەینێش بەردەوام دەبن. ئێستا لەگەڵ رووسیا باسی رێوشوێنەکان و چۆنێتی جێبەجێکردنی رێککەتنامەی ٢٢ی مانگ لە گۆڕەپان دەکەین. چاوپێکەوتن و گفتوگۆکان زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت. کە کاتی ھات پێتان دەڵێین".
خوڵوسی ئاکار لەبارەی ئەوەی کاتێکی دیاریکراو ھەبێت بۆ گەڕانە ھاوبەشەکان؟ لە وەڵامدا گوتی: "بەم نزیکانە گەڕانە ھاوبەشەکانی رووسیا و تورکیا لە ناوچەی ئارام دەست پێدەکات، ھیچ کێشەمان لەو بابەتەدا نییە".
ھەورەھا لەبارەی ئەوەی کەئایا وادەی گەڕانە ھاوبەشەکان پاش ئەم گفتوگۆیانە دیاری دەکرێت؟ وەزیری بەرگریی تورکیا گوتی: "بێگومان قسەی لەسەر دەکەن، ھاوڕێیانمان ئەو بابەتە تاوتوێ دەکەن".