كابوڵ
ئه‌ردۆغان سه‌ردانی بنكه‌ی سه‌ربازیی دۆغانی توركیای له ئه‌فغانستان كرد و له لایه‌ن به‌رپرسی هه‌ماهه‌نگی و یارمه‌تی په‌روه‌رده‌یی ئه‌فغانستان جه‌نه‌راڵ شه‌فاق گۆكەوە پێشوازی لێكرا.
ئه‌ردۆغان گوتی: "هه‌ندێ خۆنه‌زان به‌رد ده‌هاوێژن بۆ پۆلیس، هه‌ندێكی دیكه ته‌قه ده‌كه‌ن و هه‌ندێكی دیكه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر سوپای توركیا له‌و شوێنانه‌ی كه ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام سوپای توركیا یه‌كێكه له به‌هێزترین سوپاكانی جیهان و ملكه‌چی ئه‌م هێرشانە نابێ."