ھەولێر
ھونەرمەندانی كورد بە ھاوكاری ھونەرمەندی ناسراوی كورد شڤان پەروەر بە شێوەیەكی ھونەرمەندانە بە سرود و موسیقا بۆ پشتگیری كۆبانێ و شەنگال لە بەردەم نەتەوە یەكگرتوەكان گردبوونەوەیەكیان ئەنجامدا.
لە گردبوونەوەكە ھونەرمەندان بەیاننامەیەكیان ئاراستەی نەتەوەیەكگرتووەكانیان كرد و تیایدا داوایان لە هاوپەیمانی ناتو و رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان كرد كە یارمەتی كورد بدەن.
لە نوسراوەكەی هونەرمەنداندا هاتووە: "ماوەیەكە كورد لە كوبانێ لە ژێر گەمارۆی چەكدارانی داعش دایە و ئەگەر ئەوان بچنە ناو كوبانێ ئەوا كۆمەڵكوژی گەورە روودەدا" و ھەروەھا دوا كرا كە پاڵپشتی كوبانێ بكەن بۆ ئەوەی چارەنووسی هاوشێوەی شنگالی تووشی نەبێ و جەختیشیان لەوە كردۆتەوە كە ئەگەر لە كوبانێ كومەڵكوژی بكرێ ھەموومان لێی بەرپرسیارین.
دوای خوێندنەوەی بەیاننامەكە شڤان پەروەر و چەند ھونەرمەندێكی كورد سرۆدیان بۆ پێشمەرگە و شەرَڤانانی كورد خوێندەوە.
شڤان پەروەر لەو گردبونەوە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و گوتی: "ئەگەر ئەمڕۆ ئێمە ھەڵوێستمان نەبی میللەتی ئێمەش روحیەت و ورەی نزم دەبێ بویە پێویستە ھەموو ھونەرمەندێك ھەڵوێستی ھەبێ."
پەروەر گوتیشی: "نەتەوەیەكگرتووە لە ھەموو جیھان پارێزگاری لە مافی ھەموو نەتەوەیەك دەكات، ئێمە ھاتووین بۆ ئەوەی داوای لێبكەین، لە هەموو جیهانەوە یارمەتیمان بۆ بخوازێت."
پەرەوەر ئاماژەی بەوەدا كە گەلی كورد لە جیاتی هەموو جیهان شەڕ دەكات و دوا لە نەتەوەیەكگرتووەكانیش دەكەین كورد بپارێزن و سەنگەرەكانی كوردیش بەھێز بكات.
ئەو هونەرمەندە گوتی: "ھونەرمەندیش بە شێوازی خۆی دەنگی خویان بە جیھان دەگەیەنن و ئامانجی ئێمە ئەوەیە لە ئاستێكی بەرفراونتر پرسی كورد بگەیەنینە جیهان."
لە گردبوونەوەكە رۆشنبیر و ھونەرمەندی كورد خسرۆ جاف لە بارەی ئەوەی كە بۆ دوای ھەموو كەسێك ھونەرمەند پشتگیری خۆیان دەردەبرن بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "لەو باوەڕم كە ھونەرمەند ئەگەر رێ پێبدرێ و دەتوانی روحیەتی و ئیرادەی خۆی پێشان بدات بەڵام بەداخەوە لە كۆمەڵگای ئێمە ھەمیشە ھونەرمەند و رۆشنبیر لە بیركراوە ھیواخوازم كە لەو سەردەمەی ئێستا ئەوا چاك بكرێ."
ھەروەھا گوتی: "جێگای ئومیدە بۆمان كە شەڕڤانانی كورد چون پارێزگاری لە خاكی خۆیان دەكەن و دواكارم لە ھەموو كوردێك با جیاوازی لە نێوان كوبانێ و ھەولێر و سلێمانی و ئامەد و مەھاباد و شەنگال نەكات."