ئه‌ماسیه
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی به كۆمه‌ڵی چه‌ند شوێنێك له ناوه‌ندی شاری ئه‌ماسیه، گوتارێكی به ئاماده‌بووان پێشكه‌شكرد.
داودئۆغڵو له گوتاره‌كه‌یدا ره‌خنه‌ی له سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماری توركیا (جەهەپە) كه‌مال كلچدارئۆغلو كرت و رایگه‌یاند، کە كلچدارئۆغلو "له مانای به‌زه‌یی تێناگا كه له‌م وڵاته چێنراوه، ئه‌و ته‌نها له مانا و كەلتووری جه‌هه‌په تێده‌گا."
راشیگه‌یاند كه رووی راستی ئۆپۆزسیۆنی توركیا له‌باره‌ی رووداوه‌كانی كۆبانێ ئاشكرابوو.
داودئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد كه سوپای سوریا بۆردومانی شاری حومس و حه‌له‌ب، هه‌روه‌ها مه‌زاری خالید بن وه‌لید و توركمانه‌كانی سوریا و گونده كوردییه‌كانی نزیك حه‌له‌ب و ره‌قه‌ی كردووه.
داودئۆغڵو گوتی: "ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به ده‌ربڕینی ئازادی و مافی ژیان نادا و دژی هه‌موو كه‌سێكه كه به پێچه‌وانه‌ی بیروڕاكانی ئه‌وان ده‌جوڵێنه‌وه، ئه‌وانه‌ی كه بێدهنكبوون له به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره ئێستا ده‌یانه‌وێ ده‌نگیان به‌رزبكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ لێپرسینه‌وه و رێگرییه‌كانی ئێمه له‌باره‌ی رووداوه‌كان."
له‌باره‌ی قۆناغی چاره‌سه‌رییه‌وه داودئۆغڵو گوتی: "تێگه‌یشتنی ئێمه له قۆناغی چاره‌سه‌ریی سه‌روه‌ریكردنی خۆشه‌ویستی شیرین و فه‌رهاده له هه‌موو توركیا، هاوڵاتییانی باكوور، باشوور، رۆژهه‌ڵات، رۆژئاوا هه‌موو برای یه‌كترن، سووریشین له به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ئه‌م رێگه‌یه، هه‌رچییه‌ك ده‌كرێ با بكرێ چونكه كه‌س ناتوانێ رێگربێ له به‌رامبه‌ر ئه‌م قۆناغه كه ئامانجی برایه‌تی و یه‌كگرتوویی و پێكه‌وه‌ژیانه."