كابول
سەرۆك كۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و شاندیكی یاوه‌ری سەعات 11:50 (EBL) گەیشتە وڵاتی ئه‌فغانستان و له فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی كابول و لەلایەن باڵیۆزی توركیا لە كابول ئیسماعیل ئاراماز پێشوازی لێكرا.
شاندی یاوه‌ری سەرۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان له سه‌ردانی ئه‌فغانستان له هه‌ریه‌ك له جێگری سەرۆكوەزیرانی توركیا نو‌عمان كورتولموش، وەزیری ئابوری نیھاد زەیبەكجی، وەزیری دەرەوە مەولود چاوش‌ئۆغڵو، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەكان تانەر یڵدز پێكهاتووه.
سەركۆمار ئەردۆغان لە فڕۆكەخانەوە بەمەبەستی كۆبونەوە لەگەڵ سەرۆكی ئەفغانستان ئەشرەف غەنی بەرەو كۆشكی سەرۆكایەتی ئەفغانستانەوە بەڕێكەوت.