Zana Natık Kerem
30 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2018
كابول ــ AA
دوو كردەی خۆكوژی ناوەڕاستی شاری كابول پایتەختی ئەفغانستانیان هەژاند و لە ئاكامدا، 70 كەس كوژران و بریندار بوون.
پۆلیسی كابول رایگەیاند، دوو كردەی خۆكوژی بەدوایەک لە ناوەڕاستی كابول روویانداوە و بە پێی دوایین ئامار لە ئاكامی هەردوو كردە خۆكوژییەكەدا، 25 كەس كوژراون و 45ی دیكەش بریندار بوون.
تا ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی هەردوو كردە خۆكوژییەكە رانەگەیاندووە.
هاوكات ئاژانسی هەواڵیی فرانس پرێس بڵاویکردەوە کە وێنەگرێکیان بە ناوی شا رای لە ئاكامی یەکێک لە دوو كردە خۆكوژییەكە کوژراوە.
بە پێی ئاژانسی هەواڵیی ئەسۆشییەیتد پریس، بەرپرس لە لیژنەی پاراستنی گیانی رۆژنامەوانان لە ئەفغانستان، سدیقوڵڵا تەوحیدی راگەیاندووە، وێنەگرێكی دیكە كە بۆ كەناڵێكی ناوخۆی ئەفغانستان كاری دەركرد لە ئاكامی كردەخۆكوژییەكەی دووەمدا كوژراوە.