Zana Natık Kerem
30 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2018
دیمەشق ــ AA
ئاژانسی هەواڵیی سانا سەر بە رژێمی بەشار ئەسەد بڵاویكردەوە، ژمارەیەك مووشەك ئاراستەی ژمارەیەك خاڵی سەربازی کراون لە هەردوو پارێزگای حەما و حەلەب.
سەرچاوەیەك لە هێزەكانی رژێمی سووریا بە ئاژانسی هەواڵیی سانای راگەیاندووە، شەوی رابردوو، ژمارەیەك مووشەك ئاراستەی ژمارەیەك خاڵی سەربازی کراون لە سنووری پارێزگاكانی حەما و حەلەب.
دوێنێ سانا ئەوەی بڵاوكردبوویەوە كە دەنگی تەقینەوە لە هەردوو ناوچەكە دەبیسترێت و لایەنە پەیوەندیدارەكان لێكۆڵینەوە لە هۆكاری تەقینەوەكان دەكەن.
تا ئێستا ئیسرائیل وەڵامی ئەو راپۆرتە رۆژنامەوانیانەی نەداوەتەوە كە باس لەوە دەكەن، گوایە هۆكاری تەقینەوەكان ئەو بۆردومانە بووە كە فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل ئەنجامیانداوە.