Zana Natık Kerem
17 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2018
دیمەشق ــ AA
ئاژانسی هەواڵیی سانا سەر بە رژێمی بەشار ئەسەد بڵاویكردەوە هێزی بەرگری ئاسمانی، ژمارەیەك مووشەكیان خستووەتەخوارەوە كە ئاسمانی شاری حمس ناوەڕاستی سووریایان بەزاندبوو.
هاوكات ماڵپەڕەكانی دیكەی نزیك رژێم بڵاویان كردووەتەوە، هێزی بەرگری ئاسمانی سەربە رژێم ژمارەیەك مووشەكیان لەسەر ئاسمانی شاری دیمەشق خستووەتەخوارەوە كە گومان دەكریِت مووشەكی ئیسرائیل بن.
تا ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئاراستەكردنی ئەو مووشەكانە رانەگەیاندووە.
رۆژی شەممەی رابردوو ئەمریكا، بەریتانیا و فەڕەنسا رایانگەیاندبوو كە بە سێقۆڵی هێرشی ئاسمانییان دژ بە خاڵە سەربازییەكانی رژێمی بەشار ئەسەد ئەنجامداوە.
پێشتر فڕۆكەخانەی سەربازی T-4 لە سووریا لە لایەن فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیلەوە بۆردومان كرابوو.