Zana Natık Kerem
17 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2018
كابول ــ AA
بەرپرسێكی ئەمنی لە ئەفغانستان رایگەیاند لە ئاكامی هێرشی ژمارەیەك چەكداری نەناسراو بۆ سەر ئۆتۆمبێلێك لە ویلایەتی غۆر رۆژئاوای ئەفغانستان، شەش مەدەنی كوژراون.
گوتەبێژی فەرماندەی پۆلیسی ویلایەتی غۆر، ئیقبال نیزامی رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێك كە ژمارەیەك مەدەنی دەگواستەوە لە شاری فاروز كوە لە لایەن ژمارەیەك چەكداری نەناسراوەوە تەقەی لێكراوە و لە ئاكامدا، شەش مەدەنی كوژراون و چواری دیكەش بریندار بوون.
ئیقبال نیزامی ئاماژەی بەوەشدا كە سەرجەم قوربانییەكان شیعەی هەزارەن و بەر لەوەی رووبەڕووی هێرشەكە ببنەوە بەڕێگەوەبن لە هێراتەوە بەرەو غۆر.
تا ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشەكە رانەگەیاندووە.