Hemn Baban
06 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2018
كابول - AA
لە ئاکامی هێرشێک بۆ سه‌ر ماڵی فەرماندەی پۆلیسی ویلایەتی قه‌نده‌هار باشووری ئه‌فغانستان، دوو پۆلیس و دوو چه‌كدار کوژران.
كه‌ناڵی تلوع نیوز له سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له فەرماندەی پۆلیسی قه‌نده‌هار، عهبدلرازق گواستووه‌وه دوێنی شه‌ممه چه‌كدارێكی خۆكوژ بەسواری ماتۆرسكیل خۆی له‌به‌رده‌م ماڵی فەرماندەی پۆلیسی قه‌نده‌هار ته‌قاندووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی گواستوه‌ته‌وه كه هێرشەکە نه‌بووه‌ته هۆی كوژران یان برینداربوونی هیچ كه‌سێك.
هەروەها گوتیشی: "دواتر دوو چه‌كداری دیكه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس لە بەردەم ماڵی فەرماندەکەی پۆلیس شه‌ڕیان كردووه و ته‌قه‌یان كردووه و له ئه‌نجامدا هه‌ردوو هێرشبه‌ره‌كه كوژراون، جگه له كوژرانی دوو پۆلیس كه پاسه‌وانی ماڵه‌كه‌یان كردووه".