Hemn Baban
06 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2018
قودس - AA
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند پێگه‌یه‌كی بزووتنەوەی حه‌ماسی له باكووری كه‌رتی غه‌ززه تێكشاندووه.
سوپای ئیسرائیل پاساوی بۆ ئه‌و بۆردومانه هێناوه‌ته‌وه به‌وه‌ی ئه‌و شوێنه وه‌كو سه‌كۆیه‌ك بۆ فڕاندنی كۆلاره‌ی سووتێنه‌ر له‌دژی ئه‌وان به‌كارده‌هێنرا.
سوپای ئیسرائیل له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه رۆژنامه‌ی "یه‌دیعۆت ئه‌حرنۆت" بڵاویکردووەتەوە، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئیسرائیلی مووشه‌كێكی ئاراسته‌ی خاڵێكی سه‌ربازیی سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی كردووه كه لێیه‌وه كۆلاره‌ی سووتێنه‌ر ئاراسته ده‌كرا.
دوێنێ كه‌تیبه‌كانی عزەددین قه‌سام كه به باڵی سه‌ربازیی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌ناسرێت رایگه‌یاندبوو شه‌ش له ئه‌ندامانی به هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كه له كه‌رتی غه‌ززه كه‌وته‌وه كوژراون.
سوپای ئیسرائیل ره‌تیكرده‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به تهقینهوهکهوە هه‌بووبێت.