Hemn Baban
06 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2018
به‌یروت - AA
كاتژمێر حه‌وتی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌كاتی بەیروت سندوقه‌كانی ده‌نگدان له‌به‌رده‌م ده‌نگده‌رانی لوبنان كرانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی خۆیان بده‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی ژماره‌یه‌ك له كاندیده‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ خولێكی دیكه‌ی نوێی په‌رله‌مان.
ده‌نگده‌ران به‌ره‌و پیریی سندوقه‌كان له وێستگه‌كانی ده‌نگدان چوون بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی خۆیان بده‌ن له كه‌شێك كه هێمنی پێوه دیاره، پێشبینی ده‌كرێت چوونه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان له‌گه‌ڵ كاتژمێره‌كانی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ زیاتر و زۆرتر بێت.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا كه لوبنانییه‌كان بانگهێشتكراون بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ به ژماره‌یه‌ك كاندید بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی 128 كه‌سییان تیادا هه‌ڵبژێرن كه ده‌بنه نوێنه‌ری ئه‌وان له په‌رله‌مانی داهاتووی ئه‌و وڵاته.
هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی لوبنان له 15 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن و له‌سه‌ر بنچینه‌ی سیسته‌می رێژه‌یی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، پێشتریش وه‌زاره‌تی ناوخۆی لوبنان رایگه‌یاندبوو كه سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه لۆجیستی و ئەمنییەكانی ته‌واو كردووه بۆ دابینكردنی ئاسایشی رۆژی ده‌نگدان، ئه‌مه له‌كاتێكدایه سه‌رجه‌م خاكی لوبنان گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئەمنی توند به‌خۆوه ده‌بینێت كه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایش و سوپای ئه‌و وڵاته‌وه ئاماده‌كاریی بۆ كراوه له پێناو دابینكردن و گه‌ره‌نتیكردنی دروستیی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه كه بۆ یه‌كه‌مین جاره ده‌كرێت دوای نۆ ساڵ.