Abduljabbar Aburas,Zana Natık Kerem
30 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2018
كابول ــ AA
بەرپرسانی ئەفغانستان رایانگەیاند لە ئاكامی كردەیەكی خۆكوژییەكی لە ویلایەتی قەندەهار كە كاروانێكی هێزەكانی رۆمانیای كردبووە ئامانج، 11 قوتابی كوژراون.
جێگری گوتەبێژی نووسینگەی راگەیاندنی ویلایەتی قەندەهار، موتیعوڵڵا رایگەیاند، كردەیەكی خۆكوژی لە نزیك قوتابخانەیەكی ناوچەی دامان روویداوە كە هێزەكانی رۆمانیای كردووەتە ئامانج و لە ئاكامدا، 11 قوتابی كوژراون.
هاوكات كەناڵی تلوع نیوز بڵاویكردووەتەوە، بەرپرسانی ئەفغانستان راگەیاندووە لە ئاكامی كردە خۆكوژییەكەدا، 16 كەسی دیكە بریندار بوون كە لەنێویاندا پێنج سەربازی رۆمانیا هەن.
تلوع نیوز ئاماژەی بەوەشداوە، كردە خۆكوژییەكە لەو كاتەدا روویداوە كە كاروانێكی هێزەكانی رۆمانیا ئەركیان لە ناوچەكەدا، رادەپەڕاند.
تا ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی كردە خۆكوژییەكە رانەگەیاندووە.
ئەم كردە خۆكوژییە دوای ئەوە دێت كە ئەمڕۆ دووشەممە دوو كردەی خۆكوژی ناوەڕاستی شاری كابول پایتەختی ئەفغانستانیان هەژاند و لە ئاكامدا، 25 كەس كە هەشتیان رۆژنامەوان بوون كوژران و 45ی دیكەش برینداربوون.
رێكخراوی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی هەردوو كردە خۆكوژییەكەی شاری كابول راگەیاندبوو.