Haydar Hadi,Ramal Abdullah Mahmood
30 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2018
میسان - AA
باڵیۆزی توركیا له عێراق، فاتیح یڵدز سه‌ردانی پارێزگاری میسان، عه‌لی ده‌وای لازم-ی كرد و تاوتوێی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانی ناوچه‌كه‌یان كرد له لایه‌ن كۆمپانیا توركیهكانهوه.
پارێزگاری میسان، عه‌لی ده‌وای لازم ئاماژه‌ی به‌وه دا كه كۆمپانیا توركییه‌كان پێشتر زۆر پڕۆژه‌ی سه‌ركه‌وتوویان له‌و پارێزگایه ئه‌نجام داوه و داوایشی كرد توركیا پشتگری پارێزگاكانی باشوور بكات به هۆی مه‌ترسی وشكه‌ساڵی. هه‌روه‌ها هیوایشی خواست پڕۆتۆكۆڵی هه‌ماهه‌نگی له نێوان زانكۆكانی توركیا و زانكۆی عماره واژوو بكرێت.
لە لایەن خۆیەوە باڵیۆزی توركیا له عێراق، فاتیح یڵدز پشتیوانی توركیای بۆ عێراق وەبیرهێنایهوه و گوتی: "كاره له‌پێشینه‌كانی عێراق بوونه‌ته كاره له‌پێشینه‌كانی توركیاش. هه‌ڵوێستی روونی خۆمان خسته روو له به‌رامبه‌ر هه‌وڵی جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردی له عێراق. له نۆژه‌نكردنه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی دوای كۆتاییهێنان به داعش‌یش هاوكاری عێراق ده‌كه‌ین".