Haydar Karaalp
16 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 22 نیسان 2020
بەغدا - AA
باڵيۆزى توركيا لە بەغدا، فاتيح يڵدز، لەسەر ئۆپەراسيۆنەكانى سوپاى توركيا بۆ پەناگەكانى رێكخراوى تيرۆريستى پەكەكە لە باكوورى عێراق بانگهێشتى وەزارەتى دەرەوەى عێراق كرا.
لە دواى بەڕێوەچوونى چاوپێكەوتنەكەى وەزارەتى دەرەوەى عێراق، فاتيح يڵدز لێدوانى بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو دا و گوتى: "لايەنە پەيوەنديدارەكانى عێراق بە زارەكى نیگەرانى خۆيان راگەياندووە لە بەرامبەر ئەو ئۆپەراسيۆنانەى كە لەلايەن سوپاى توركياوە بۆ سەر بنكەكانى پەكەكە لە باكوورى وڵاتەكە ئەنجامدراوە".
فاتیح يڵدز، لە چاوپێكەوتنەكەدا جەختى لەسەر ئەوە كردەووەتەوە كە پەكەكە تەنها هەڕەشە نييە بۆ سەر توركيا بەڵكو هەڕەشەيە بۆ سەر عێراق و ناوچەكە و گوتى: "بۆ لايەنى پەيوەنديدارم روونكردەوە كە ئۆپەراسيۆنەكانمان بۆ سەر پەناگەكانى پەكەكە لە باكوورى عێراق لە مافى بەرگريكردنى رەوا لە چوارچێوەى ياسا نێودەوڵەتييەكان و مەرجەكانى نەتەوەيەكگرتووەكانە. جەختم لەوە كردەوە كە تاوەكو لە عێراقەوە كۆتايى بە هەڕەشەكانى پەكەكە بۆ سەر توركيا كۆتايى پێنەهێندرێت، توركيا بەردەوام دەبێت لە بەكارهێنانى مافى ياسايى بەرگريكردن لە خۆى و سوور دەبێت لەسەر بەردەوامدان بە هەنگاوە پێويستەكان".
- "كەمپى مەخموور بووبوو بە لانەى تيرۆر"
باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، دەربارەى ئەوەى كە كەمپى مەخموور بووە بە رۆژەڤى لايەنى عێراقى، گوتى: "ئەو كەمپە زۆر لە مێژە تايبەتمەندى كەمپى ئامانجى مرۆڤايەتى لەدەستداوە و تەنانەت رێكخراوەكانى سەر بە نەتەوەيكگرتووەكانيش دانيان بەوەداناوە".
فاتیح يڵدز گوتیشى: "بە لايەنە پەيوەنديدارەكانم گوتووە كەمپى مەخموور بووە بە لانەى تيرۆر و پێويستە كێشەى ئەو كەمپە لە نزيكترين كاتدا چارەسەربكرێت".
لە كۆتاييدا باڵيۆزى توركيا لە بەغدا، فاتيح يڵدز ئاماژەى بەوەكرد كە توركيا رێز لە سەروەرى و يەكپارچەيى خاكى عێراق دەگرێت و لەو چوارچێوەيەدا لە بەرەنگاربوونەوەى تيرۆر پێويستە عێراق ئەوەى لەسەريدايە ئەنجاميبدات.