ئیستانبوڵ - AA
ئاژانسی ئانادۆڵو (AA) كه له شەشی نیسانی ١٩٢٠دا له‌لایه‌ن دامه‌زرێنه‌ری كۆماری توركیا، غازی مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك-ه‌وه بۆ بوون به ده‌نگی خه‌باتی ره‌وای رزگاری گه‌لی تورك له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات دامه‌زرا و له‌و رۆژه‌وه تا ئێستا گه‌واهیده‌ری رێبواری پیرۆزی توركیایه، کردنەوەی ماڵپه‌ڕی "100yil.aa.com.tr"ی راگه‌یاند كه به‌بۆنه‌ی ١٠٠هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنیه‌وه ئاماده‌یكردووه.
دوای ١٠ مانگ له هه‌ڵگیرساندنی مه‌شخه‌ڵی سه‌ربه‌خۆیی له‌لایه‌ن غازی مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك-ه‌وه له ١٩ی ئایاری ١٩١٩دا، ١٧ رۆژ پێش كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی توركیا كه نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی تورك ده‌كات ئاژانسی ئانادۆڵو دامه‌زرا و له شەشی نیساندا سه‌ده‌یه‌ك له كاری هه‌واڵی به‌ڕێكرد.
ئاژانسی ئانادۆڵو كه له جه‌نگی رزگارییدا هه‌واڵی به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگی ده‌گه‌یاند و گه‌واهیده‌ری كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی توركیا بوو و یه‌كه‌مین ده‌ستوور و دامه‌زراندنی كۆماری توركیا به جیهان راگه‌یاند، به كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیی یادی ١٠٠هه‌مین ساڵه‌ی ده‌كاته‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئاژانسی ئانادۆڵو ماڵپه‌ڕی "100yil.aa.com.tr"ی كردووه‌ته‌وه بۆ ئاشناكردنی ئه‌و پرۆژانه‌ی به خوێنه‌ران كه له یادی ١٠٠ ساڵه‌یدا به‌تایبه‌تی به‌ڕێوه‌یان ده‌بات.
- خوێنه‌ران به كارمه‌ندانی له جیهان ئاشنا ده‌كات
ماڵپه‌ڕه‌كه كه ئاژانسی ئانادۆڵو وه‌ك ''ئاژانسی هه‌واڵی جیهانیی توركیا'' ده‌ناسێنێت، به ''فیلمی كارمه‌ندانی له جیهان'' كه ماوه‌كه‌ی ٢١ چركه‌یه، پێشوازیی له سه‌ردانكه‌رانی ده‌كات.
له ڤیدیۆیه‌كه‌دا ''ئاژانسی هه‌واڵی جیهانیی توركیا'' راده‌گه‌یه‌ندرێت كه دروشمی ١٠٠هه‌مین ساڵه‌ی تیمی ئاژانسی ئانادۆڵووه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به زمانی خۆیان كه له ١٠٠ وڵاتی جیاوازی جیهان به ١٣ زمان په‌خش ده‌كات و سات به سات چاودێری پێشهاته‌كانی جیهان ده‌كات.
له ماڵپه‌ڕه‌كه‌دا له به‌شی سه‌ره‌تادا ''وێنه‌كان'' به‌خش ده‌كرێن كه له‌و وێنه و ڤیدیۆیانه پێكهاتووه كه ''په‌رتووك'' ، ''پرۆژه''ی كاری تایبه‌تی ئاژانسه‌كه‌یه بۆ یادی ١٠٠هه‌مین ساڵه‌ی.
- سێ په‌رتووكی تایبه‌ت بۆ یادی ١٠٠هه‌مین ساڵه
له ماڵپه‌ڕه‌كه‌دا په‌رتووكه‌كانی ''١٠٠ ساڵی ئاژانسی ئانادۆڵو'' ، ''ئه‌لبومی سهركۆمارهكانمان'' و ''١٠٠ ساڵ له جیهان و توركیادا'' كه له بڵاوكراوه‌كانی ئاژانسی ئانادۆڵووه داناسێندرێت.
له په‌رتووكی ''١٠٠ ساڵی ئاژانسی ئانادۆڵو''دا چیرۆكی ئاژانسه‌كه باس ده‌كرێت كه به ئه‌زموونی سه‌ده‌یه‌ك له ته‌مه‌نی گه‌واهیده‌ره به‌سه‌ر رووداوه‌كانی توركیا و جیهاندا، چیرۆكی گۆڕینی ئاژانسی ئانادۆڵو بۆ ئاژانسێكی جیهانیی به‌یان ده‌كات كه به خه‌باتی نیشتمانی ده‌ستی پێكردووه.
په‌رتووكه‌كه‌ی دیكه، پرۆژه‌ی ئه‌لبومێكه له وێنه‌ی هه‌ڵبژێردراوی ١٢ سهركۆمار كه به تایبه‌تی ئاماده‌كراوه بۆ یادی ١٠٠ ساڵه‌ی ئاژانسه‌كه.
له‌و به‌رهه‌مانه‌ی له‌ژێر ناوی ''ئه‌لبومی سهركۆمارهكانمان'' بڵاوده‌كرێنه‌وه وێنه‌ی زۆر تایبه‌تی ئه‌و ١٢ سه‌ركۆماره خراوه‌ته‌ڕوو كه له دامه‌زرێنه‌ری ئاژانسی ئانادۆڵو غازی مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتوركه‌وه تا سه‌ركۆماری ئێستای توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌و پۆسته‌دا بوون.
هه‌روه‌ها ئاژانسی ئانادۆڵو په‌رتووكی ''١٠٠ ساڵ له جیهان و توركیادا''ی ئاماده‌كردووه كه روونكردنه‌وه‌ی رووداوه‌كانی ١٠٠ ساڵی توركیا و جیهانه.
- یه‌كه‌م هه‌واڵی رۆژنامه‌نووسانی ئاینده له ئاژانسی ئانادۆڵودا بڵاوكرایه‌وه
به‌مه‌به‌ستی هاندانی خوێندكارانی گه‌نجی رۆژنامه‌نووس كه له كۆلێژه‌كانی راگه‌یاندن له توركیا ده‌خوێنن و گه‌یاندنی كاره‌كانیان به رای گشتیی، ئاژانسی ئانادۆڵو پرۆژه‌ی ''په‌یامنێرانی ١٠٠ ساڵی ئاینده''ی رێكخستووه.
له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كه‌دا، خوێندكاران به شێوه‌ی تاكه كه‌سی یان گرووپ یه‌كێك له به‌شه‌كانی ''كولتوور و هونه‌ر''، ''وه‌رزش''، ''ئابووری''، زانست و ته‌كنه‌لۆجیا''، ''ته‌ندروستی'' و ''ژیان'' هه‌ڵده‌بژێرن و به‌پێی یاساكانی توركیا و به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ زمانی هه‌واڵ و ئه‌ته‌كێت هه‌واڵێكیان ئاماده كرد. هه‌واڵه‌كانیش به وێنه، ڤیدیۆ و ئینفۆگرافی سهرنجڕاكێشكران.
ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ئاماده‌كرابوون له‌لایه‌ن ئاژانسی ئانادۆڵووه‌وه پێشكه‌ش به ئابوونه‌دارانی كرا و له ماڵپه‌ڕه‌كه‌یدا بڵاوكرانه‌وه.
- چەند پڕۆژەیەک بۆ یادی ١٠٠ ساڵەی دامەزراندنی ئاژانسی ئانادۆڵو
ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەدەمین ساڵیادی دامەزراندنیدا کۆمەڵێک پڕۆژەی ئامادەکردوە هەروەها کەناڵی TRT و پۆستەخانەی دەوڵەتیش بەشێوازی تایبەت بە خۆیان کارکردنی سەدەیەکی ئاژانسیان بەرزنرخاندووە.
- ئەستێرەکانی تورکیا
بەمەستی رێنیشاندانی گەنجان و هاندانیان بۆ سەرکەوتن ئاژانسی ئانادۆڵو لە یادی سەد ساڵەی دامەزراندنیدا بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی تورکیا پڕۆژەی "ئەستێرەکانی تورکیا"ی دەستپێکردوە، کە تایبەتە بە ناساندنی ٣٠ گەنجی سەرکەوتوو بە قوتابییان.
لە چوارچێوەی ئەم پڕۆژەیەشدا، قوتابخانەیەک هەڵدەبژێردرێت و لەوێ گەنجە سەرکەوتووەکان خۆیان بە قوتابییان دەناسێنن.
- جیهانێک مرۆڤ
ئاژانسی ئانادۆڵو لە یادی ١٠٠ ساڵەی دامەزراندنیدا پڕۆژەیەکی دیکەشی هەیە بە ناوی پڕۆژەی "جیهانێک مرۆڤ" کە تیشک دەخاتە سەر کو‌لتوور، دابونەریت، بیروباوە و شێوازی ژیانی مرۆڤە جیاجیاکانی جیهان.
لە چوارچێوەی ئەم پڕۆژەیەدا، ئاژانسی ئانادۆڵو چیرۆکی ژیانی مرۆڤەکان لە ١٠٠ کیشوەری جیهان دەگێڕێتەوە.
- کردنەوەی ئەرشیڤێکی نوێی تایبەت بە ١٠٠ ساڵی کارکردن
ئاژانسی ئانادۆڵو، بۆ بەبیرهێنانەوەی چالاکی و کارەکانی لەمیانی ١٠٠ ساڵی کارکردنیدا پڕۆژەیەکی ئامادەکردووە بەناوی "ئەمڕۆ لە ئەرشیڤی ئاژانسی ئانادۆڵودا".
لە چوارچێوەی ئەم پڕۆژەیەدا، ئەرشیڤی ١٠٠ ساڵی کارکردنی ئاژانس لە قۆناغی جەنگی رزگارییەوە تا ئێستا بڵاوکرایەوە و دووبارە ئەو هەواڵانە پەخشکران کە لە دە ساڵی سەرەتای کارکردنی ئاژانسدا پەخشکرابوون.
- دامەزراندنی ئاژانسی ئانادۆڵو لە زنجیرەیەکی کەناڵی TRT
لە کەناڵی TRT زنجیرەیەک پەخشدەکرێت بە ناوی "یا سەربەخۆیی یا مەرگ" بەشێکی ئەم زنجیرەیە کە لە شەشی نیسان ساڵیادی دامەزراندنی ئاژانسی ئانادۆڵودا پەخشکرا تایبەتبوو بە دەستپێکی کارکردنی ئاژانس.
- پولی تایبەت بە ١٠٠ ساڵەی دامازراندنی ئاژانسی ئانادۆڵو
پۆستەخانەی دەوڵەتیش بۆ بەرزنرخاندنی کارەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو پولێکی تایبەت بە یادی ١٠٠ ساڵەی ئاژانسی چاپ کرد.
به‌بۆنه‌ی ١٠٠هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی ئاژانسی ئانادۆڵو له‌پێناو پاراستنی ژینگه "دارستانی یاده‌وه‌ری ١٠٠ ساڵه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو" به ناوی "١٠٠ ساڵی چنار" له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دارستانه‌كان دروست ده‌كرێت و هێنده‌ی ژماره‌ی كارمه‌ندانی ده‌زگاكه نه‌مام ده‌چێندرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاپه‌مه‌نی دراو و مۆریش دراوی كانزایی یاده‌وه‌ری هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه ئاماده كردووه و ژماره‌یه‌كی سنوورداری لێ چاپ ده‌كات.
له به‌شی وێنه‌كانی ماڵپهڕهكهشدا به‌شی وێنه‌كان به هه‌ردوو سه‌ردێڕی "دیمه‌نه مێژووییه‌كانی ئاژانسی ئانادۆڵو" و "نووسینگه‌كانی ئاژانسی ئانادۆڵو له جیهان" وێنه‌كان خراونه‌ته روو كه چه‌ندین وێنه‌ی جیاواز و گرنگ خراونه‌ته روو.
له به‌شی "ڤیدیۆ"یش فیلمی ناساندنی ئاژانسی ئانادۆڵو، رێكلامی مه‌شق و راهێنانی جه‌نگ، ڤیدیۆی "ئاژانسی ئانادۆڵو له ١٠٠ ساڵی ته‌مه‌نیدا" و به‌و ١٣ زمانه‌ی پهخیشیشی پێ ده‌كات دروشمی "ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی توركیا" و "كارمه‌ندانی ئاژانسی ئانادۆڵو له جیهان" ده‌بیندرێن.
له ماڵپهڕهكهشدا له‌ژێر سه‌ردێڕی "به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی" ژیاننامه‌ی هه‌ر ٢٦ به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كه‌ی ئاژانس هه‌ر له یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، عهللائهددین بێی-یه‌وه تاكو سه‌رۆكی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، شه‌نۆڵ كازانجی خراوه‌ته روو.
ماڵپه‌ڕه‌كه تاكو كۆتایی ٢٠٢٠ چالاك ده‌بێت و تیایدا پرۆژه نوێكان، ناوهڕۆك، وێنه، ڤیدیۆ و گرافیكهكان نوێ ده‌كرێنه‌وه.