Rewa Mahmut Hasan
16 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2015
دوای ئەوەی لە یەکی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە وەرگرتنی فۆتۆ بۆ بەشداریی لە پێشبڕکێی نێودەوڵەتی "ئیستانبوڵ فۆتۆ ئەوارد" دەستی پێ کرد، بڕیارە هەتا ٣١ی کانوونی دووهەمی ٢٠١٦ بەردەوام بێت.
لەو پێشبرکێیەدا بڕی ٥٨ هەزار دۆلار خەڵات ئامادە کراوە. بۆ بەشداریی دەتوانن سەردانی ماڵپەری http://istanbulphotoawards.com بکەن.
لە پێشبڕکێکەدا خەڵات بۆ چوار بەشی "تاکە هەواڵ، هەواڵی خێرا، وەرزشیی تاک، وەرزشیی خێرا، دیاری دەکرێت وەک فۆتۆی ساڵ. بۆ هەر بەشێک ٨ خەڵات دابین دەکرێت بۆ یەکەمەکان، ٣ خەڵات بۆ دووهەمەکان، بۆ سێهەمیش ٥٠٠ دۆلار دیاری کراوە".