Muhammet Ali Kemal
30 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2016
ئەنقەرە
ساڵنامەی ٢٠١٥ی ئاژانسی ئانادۆڵو کە بەسوود وەرگرتن لە ئەرشیڤی فراوانی هەواڵ و وێنەی ئاژانسەکە ئامادەکراوە، لەئێستادا لە هەموو کتێب فرۆشییە دەستەبژێرەکان دەست دەکەوێت.
تیمی ئاژانسی ئانادۆڵوهاوشێوەی ساڵانی رابردوو، هاوشانی چاودێریکردنی هەواڵەکان، رووداوە گرنگەکانیان تۆمارکردووە و ئەمساڵیش بە هەرسێ زمانی تورکی، ئینگلیزی و عەرەبی ساڵنامەکەیان ئامادەکردووە.
ساڵنامەکە بە سوود وەرگرتن لە هەواڵ و فۆتۆکانی ئاژانسی ئانادۆڵو ئامادەکراوە و رووداوە دیارەکانی هەریەک لە بوارەکانی سیاسەت، هونەر، ئابووری و وەرزش، لە تورکیا و جیهاندا لەخۆدەگرێت.
ساڵنامەی ٢٠١٥ی ئاژانسی ئانادۆڵو لە یەکی کانوونی دووەمەوە تاوەکو ٣١ی کانوونی یەکەم هەموو رووداوەکانی رۆژانەی تێدایە و وەک سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ ئەو کەسانەی حەزیان لە کۆکردنەوەی ئەرشیڤە تەماشا دەکرێت.
- نزیکەی ٣٠٠ وێنەی تێدایە
لەبەر ئەوەی بەهاوکاری هەموو دێسکەکانی هەواڵ و لەپاش ماندووبوونێکی زۆر دیزاین و ئامادەکراوە، ساڵنامەکە نزیکەی ٣٠٠ وێنەی کوالیتی بەرزی تێدایە.
ساڵنامە عەرەبییەکە زۆرتر گرنگی بە رووداوەکانی ناوچەکانی عەرەبی داوە و ڤێرژنە ئینگلیزییەکەی ساڵنامەکەش پێشهاتە گرنگەکانی ئەمریکا و ئەورووپا لە خۆدەگرێت.
ساڵنامەکانی ساڵانی پێشووتری ئاژانسی ئانادۆڵو کە بایەخێکی زۆری لەلایەن خوێنەرانەوە پێدەدرێت، لەئێستادا ئاژانسەکە ساڵنامەی ٢٠١٥ی خستووەتە بازاڕەوە و نرخەکەی ٥٠ لیرەیە و لە هەموو کتێب فرۆشییە دەستەبژێرەکان دەست دەکەوێت.