Mohammed Baqi Hussein
30 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2016
چاناككاله
به‌له‌مێك كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له كه‌ناراوه‌كانی شارۆچكه‌ی ئایڤاجكی سه‌ربه پارێزگای چاناككالههوه به‌ره‌و دوورگه‌ی لسبوسی یۆنان به‌ڕێكه‌وتبوو ژێرئاو كه‌وت. به‌پێی زانیارییه بەراییه‌كان 10 سه‌رنشینی به‌له‌مه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه كه 5یان منداڵن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، به‌له‌مه‌كه ژماره‌یه‌كی زۆر كۆچبه‌ری نایاسایی به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌فغانستانی، سووری و میانماری هه‌ڵگرتووه كه ژن و منداڵیشیان تێدابووه و به‌ره‌و دوورگه‌ی لسبوسی یۆنان به‌ڕێكه‌وتووه.
به‌له‌مه‌كه دوای به‌جێهێشتنی كه‌ناراوه‌كه ژێرئاو كه‌وتووه كه هێشتا هۆكاری ژێرئاوكهوتنهكه نه‌زانراوه.
به‌پێی زانیارییه بەراییه‌كان تیمه‌كانی فریاگوزاری ته‌رمی 10 كه‌سیان ده‌رهێناوه‌ته‌وه كه 5یان منداڵن و توانیویانه 43 كه‌سیش له خنكان رزگار بكه‌ن.
43 كۆچبه‌ره‌كه به ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن گوازرانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌رده‌میت و ته‌رمه‌كانیش ره‌وانه‌ی مه‌یتخانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئایڤاجك كران.
دوای رزگاركردنی كۆچبه‌ره نایاساییه‌كان، تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌ڕان و پشكنینیان له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌ست پێ كرد.