Mohammed Baqi Hussein
07 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2016
گەڕان بەدوای ئەو دوو كۆچبەرەی كە لە رووداوی ژێرئاوكەوتنی بەلەمێك لە كەناراوەكانی دیدیم بێ سەروشوێن بوون، بەردەوامە.
دوێنێ لە ئەنجامی ژێرئاوكەوتنی بەلەمێكی كۆچبەران، 25 كەس خنكان كە 13یان منداڵ بوون و 15 كەسیش رزگار كران. بەڵام دوو لە كۆچبەرەكان هێشتا بێسەروشوێنن.
دوای ژێرئاوكەوتنی بەلەمەكە لە ناوچەی ماڤی شەهری شارۆچكەی دیدیم كە هەوڵیدەدا ژمارەیەك كۆچبەر بەشێوەیەكی نایاسایی بۆ دوورگەكانی یۆنان بگوازێتەوە، سێ بەلەم و هەلیكۆپتەرێك دەستیان بە رزگاركردنی سەرنشینانی بەلەمە ژێرئاوكەوتووەكە كرد و 15یان لە سەرنشینەكان رزگار كرد. لەو 15 كەسە یەكێكیان منداڵە و دوانیان ژنن.
ھەروەھا گەڕانیش بەدوای دوو كۆچبەرە بێسەروشوێنەكەدا بەردەوامە.هاوكات تەرمی ئەو 25 كەسەی لە رووداوەكەدا گیانیان لەدەستدابوو، لە نەخۆشخانەی دیدیم هەڵگیراون.
بەر لەم رووداوە، دواین رووداوی ژێرئاوكەوتنی بەلەمی كۆچبەران لە دەریای ئیجەدا 8ی شوباتی رابردوو روویدا و تێیدا 27 كۆچبەر خنكان. لەو رووداوەدا توانرا تەنها چوار كەس رزگاربكرێت.