Mohammed Baqi Hussein
30 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2016
ته‌رابلوس - AA
ته‌رمی 16 كۆچبه‌ری نایاسایی له كه‌ناراوه‌كانی شاری زەواره باکووری رۆژئاوای لیبیا دۆزرانه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی مانگی سووری لیبی له شاری زواره، خه‌میس عومه‌ر بوسیفی له‌لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند کە تیمێكی مانگی سوور له كه‌ناراوی ماتسوك ته‌رمی 16 كۆچبه‌ریان دۆزیوه‌ته‌وه.
بوسیفی راشیگه‌یاند کە به‌له‌می كۆچبه‌ره‌كان چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ژێرئاو كه‌وتووه و ته‌رمه‌كان تێكچوون.
ناوبراو هەروەها رایگه‌یاندووه کە ده‌ستنیشانكردنی ناسنامه‌ی كۆچبه‌ره‌كان سه‌خته و ته‌نانه‌ت ناتوانن بزانن خه‌ڵكی كام وڵاتن.