Zana Natık Kerem
29 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2016
نەینەوا ــ AA
ئەفسەر لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی رزگاركردنی نەینەوا، نەقیب فەیسەڵ یاسین رایگەیاند "تەقیینەوەیەكی خۆكوژی چەكدارانی حەشدی شەعبی لە گوندی مشێرفە سنووری قەزای حەزەر باشووری رۆژئاوای پاریزگای نەینەوا كردە ئامانج و بەهۆیەوە چوار چەكداری حەشدی شەعبی، كوژران."
دوێنێ هەینی گوندی مشێرفە و كهرێز و عەلیبە باكووری قەزای حەزەر (110 كیلۆمەتر باشووری رۆژئاوای مووسڵ) لەلایەن هێزەكانی سوپا و حەشدی شەعبی كۆنترۆڵكرایەوە.
لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو فەیسەڵ یاسین گوتی: "لە میانی هەڵمەتی پاككردنەوەی گوندی مشێرفە، تیرۆریستێكی خۆكوژ بە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو خۆی بە چەكدارانی سەرایا عاشوورای سەربە حەشدی شەعبی تەقاندەوە".
فەیسەڵ یاسین گوتیشی: "لە ئاكامی تەقیینەوەكەدا، چوار چەكداری سەرایا عاشوورا كوژران".
پێشتریش فەرماندە لە حەشدی شەعبی، جەواد تڵێباوی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندبوو "لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی شاری مووسڵ، چەكدارانی حەشدی شەعبی بە فەرمی بەشداریان كردووە لە ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی ناوچەكانی رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا".