شنگال - شوان سدیق
بیستی كانوونی یه‌كه‌می پارساڵ، زه‌نگی ئازادكردنی شنگال له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه لێ درا، له سێ رۆژی به‌رده‌وامی شه‌ڕ له ده‌وروبه‌ری شاری شنگال، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه توانیان له‌و به‌رزاییانه‌ی كه به‌ڕووی شاره‌كه‌دا ده‌ڕوانێت جێگیر بن، دوای چوار مانگ كه‌چی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هیچ پێشڕهوییهكیان نه‌كردوه.
سێی ئابی پارساڵ، شنگال له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌عێراق و شام ناسراو به "داعش" كۆنتڕۆڵ كرا، سنووره‌كه زیانی گیانی و مادی زۆری لێ كه‌وت، دانیشتوانه‌كه‌ی شنگال كه زۆریان له‌سه‌ر ئایینی ئێزدین ئاواره بوون، به‌شێكیان به‌ره‌و ناوچه‌كانی مووسڵ و به‌شێكی ترشیان په‌نایان برده چیای شنگال و ناوچه ئارامه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
خەڵکی شنگال جگه له زیانی مادی و ئاواره‌بوون، به‌پێی ئاماره‌کانی نافه‌رمی، نزیكه‌ی پێنج هه‌زار ژن و كچیان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه ده‌ست بهسهركراوه. ده‌نگۆی زۆر بڵاو كراوه سەبارەت بە دۆخی نائاسایی ژیان و گوزەرانیان و ئه‌و "زوڵم و كاره‌ساتانه"ی به‌سه‌ر ئێزدییه‌كاندا هات بۆیە حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌جینۆسایدی ناساند.
له ئێستادا كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌شی زۆری کوردستانیان، له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا كۆنتڕۆڵ كردووه‌ته‌وه، ماوه‌ته‌وه شاری شنگال له به‌دواداچوونێكی تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو له رۆژانی 27 و 28ی ئه‌م مانگه ده‌رده‌كه‌وێت شاری شنگال به‌شی زۆری به‌ده‌ست چه‌كدارانی داعشه‌وه‌یه به‌ڵام ئه‌و به‌رزاییانه‌ی به‌تایبه‌تی گه‌ڕه‌كی حه‌ی نه‌سر و به‌رزاییه‌كانی به‌رۆژ، كه به‌ڕووی شاره‌كه‌دا ده‌ڕوانێت، به‌ده‌ست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌یه. هاوشانی هێزی پێشمه‌رگه‌ش چەند شەڕڤانێکی یەپەگەش ده‌بینرێن.
فڕۆكه‌کانی جه‌نگی هاوپه‌یمانان هاوكارێكی ته‌واوی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ن، هه‌ركاتێك چه‌كدارانی داعش هێرش بكه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه فڕۆكه به‌زووی ده‌گاته ئاسمانی ناوچه‌كه و به‌هانای پێشمه‌رگه‌وه ده‌چن.
له‌ڕووی باكووری شاره‌كه‌وه كه به رێگای چیای شنگال ده‌چێته خواره‌وه، به‌رزایی "به‌ڕۆژ" هه‌یه به‌ڕووی شنگالدا ده‌ڕوانێت، هاتووچۆی كاروانی ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی چه‌كدارانی داعش و ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری لۆری و تانكه‌ر ده‌بینرێت، به رێگای سه‌ره‌كی شنگال بۆ سووریا و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه دێن و ده‌ڕۆن.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له شنگال، عه‌قید عیسا زێوه‌یی بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند "رۆژ به‌ڕۆژ مه‌عنه‌ویاتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رز ده‌بێته‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش به‌ره‌و شكان ده‌ڕۆن".
گوتیشی "به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێمه چه‌كدارانی داعش له‌ناوخۆیاندا دووبه‌ره‌كیان تێدا دروست بووه. ئه‌وه‌ش وای كردووه نه‌توانن هێرش بكه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ته‌نیا شه‌ڕی قه‌ناسیان هه‌یه ئێمه‌ش به بڕیاری سه‌ركردایه‌تی خۆمان له سه‌نگه‌ره‌كاندا جێگیر بووین. هه‌ركاتێك داعش هێرشی كردبێت به‌توندی وه‌ڵاممان داونه‌ته‌وه".
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه جه‌ختی له‌سه‌ر ئهوهشكردهوهكه چوونی ئه‌وان بۆ ناو ته‌واوی سنووری شنگال گرێ دراوه به‌بڕیاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعوود بارزانی و به‌شێكی تریشی په‌یوه‌سته به كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی مووسڵ و ناحیه‌ی ته‌لعه‌فه‌ر.
ئه‌و عه‌قیده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه باسی له‌وه‌شكرد "چه‌كدارانی داعش زیاتر له خه‌ڵكی ناوچه‌كه كه‌سانی بیانیشیان له‌گه‌ڵه به‌ڵام ئه‌وه نه‌بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی بتوانن له هێرشه‌كانیان، سه‌ركه‌وتووبن كه دوایین هێرشیان له‌م مانگه‌دا بوو به درووشمی الله اكبر ئه‌نجامیان دا و تێكمان شكاند".
شنگال به عه‌ره‌بی سنجاره، له‌ڕووی جوگرافییه‌وه كه‌وتووه‌ته رۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا، 120كم دووره له مووسڵ، هه‌روه‌ها ده‌كه‌وێته ئه‌وپه‌ڕی خۆرئاوای هه‌رێمی كوردستان، قه‌زایه‌كی گرنگی عێراقه و به‌شێكیشه له‌ناوچه‌ی جێناكۆك له‌سه‌ر ماده‌ی 140 زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كوردن و به ئایین ئێزدین. ژماره‌ی دانیشتوانی به‌پێی ئاماری نافه‌رمی نزیكه‌ی 120 هه‌زار كه‌سه.
دوای هاتنی داعش بۆ عێراق، له حوزه‌یرانی 2014 له‌سه‌ره‌تای مانگی ئابی هه‌مان ساڵ شنگال كه‌وته ده‌ست ئه‌و چه‌كدارانه و زیانێكی زۆر به ناوچه‌كه گه‌یشت.
له ئێستادا، كه چوار مانگ به‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی به‌شی زۆری سنووری قه‌زای شنگالدا تێده‌په‌ڕێت، به‌تایبه‌تی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناحیه‌ی سنوونێ و مه‌زارگه‌ی شه‌ره‌فه‌دین و رێگای هاتووچۆی چیای شنگال و رێگای ناحیه‌ی تەلعهفهر سنوونێ، ژماره‌یه‌كی كه‌می دانیشتوانه‌كه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ جێی و رێی خۆیان.
به‌ڕووی ده‌روازه‌كانی شاره‌كه ته‌نیا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌بینرێن، له‌گه‌ڵ یه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازی یه‌په‌گه‌و په‌كه‌كه پێكه‌وه، ئه‌گینا ئێزدیه‌كان، له‌سه‌ر چیاكه‌و له چه‌ند شوێنێك و له په‌رستگای شه‌ره‌فه‌دین هه‌ن.
رووداوه‌كانی دوای هاتنی داعش، به‌ڕووخساری ئێزدییه‌كانه‌وه دیاره كه داعش "دوژمنی" سه‌رسه‌ختی ئێزدییه‌كانه و هه‌وڵی داوه، پاكتاویان بكات، ئه‌وه‌ش وای له ئێزدییه‌كان كردوه، له‌رێگا سه‌ره‌كییه‌كان و نزیك مه‌زارگه‌ی شه‌ره‌فه‌دین، چه‌ندین درووشمی جیاجیا كه گوزارشت له مانه‌وه و مێژوو كولتووری ئێزدییه‌كان ده‌كات بڵاو بكه‌نه‌وه كه نووسیویانه "بژی كورد، بژی ئێزدییه‌ت، بژی پێشمه‌رگه، به‌رخۆدانی ئێزدییه‌كان، یا تاوس".
ئێزدییه‌كانیش دابه‌ش بوون، به‌شی زۆریان له ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانن، به‌شێكی تریشیان له نێو چه‌كدارانی یه‌په‌گه‌ن، هێزیكی تریشیان له‌ناودا دروست بووه، هێزی پاراستنی شنگال، حه‌یده‌ر شه‌شۆ سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.
له مه‌زارگه‌ی شه‌ره‌فه‌دین، په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو هه‌وڵی زۆری دا به‌رپرسانی هێزی پاراستنی شنگال قسه بكه‌ن به‌ڵام ئه‌وان به‌بیانووی ئه‌وه‌ی به‌رپرسه‌كه‌یان حه‌یده‌ر شه‌شۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌ورووپا ناتوانن لێدوانی رۆژنامه‌وانی بده‌ن، هەوڵەکەمان بێ ئاکام مایەوە.
شه‌شۆ له ماوه‌كانی رابردوودا به‌بریاری سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن ئاسایشی پارێزگای دهۆك به‌تۆمەتی ئه‌وه‌ی "حه‌شدی شه‌عبی" دروست كردووه، ده‌ستگیر كرا و دواتر ئازادكرا.
یه‌كێك له به‌رپرسه‌كانی هێزی پاراستنی شنگال زیاد له جارێك ئه‌و قسه‌یه‌ی دووباره ده‌كردوه، كه ئه‌و هێزه "ئێزدین" كوردن و شه‌هید و قوربانیان داوه، رۆڵی باشیان بینیوه له شه‌ڕكردن، له‌دژی چه‌كدارانی داعش. ئێستاش له چه‌ند شوێنێك هێزیان هه‌یه.
چه‌كدارانی هێزی پاراستنی گه‌ل كه حه‌یده‌ر شه‌شۆ سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، چاوه‌ڕوانی به‌رپرسانی خۆیان ده‌كه‌ن، چی بڕیارێك بده‌ن، سه‌ربه‌خۆبن یان له ریزی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا بن.
ئه‌وه‌شیان نه‌ده‌شارده‌وه كه ئه‌وان ئاماده‌ن بچنه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی كه "شه‌ڕڤانن و هێزهكهشیان به‌ناوی هێزی پاراستنی شه‌نگال ده‌بێت".
ره‌وشی شنگال و ده‌وروبه‌ری به‌دۆخێكی نائاسایدا تێده‌په‌رێت، له‌و ڕووه‌ی هێشتا شاری شنگال به‌ده‌ست داعشه هه‌روه‌ها هاووڵاتییانی ئێزدیش نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، ئاواره و په‌رته‌وازه بوون، ناوچه‌كه‌ش زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتووه و كێشه‌ی ئاو و كاره‌بای هه‌یه و رێگاوبان و به‌شێك له خانوو و بیناكان رووخێنراون.
news_share_descriptionsubscription_contact

