Zana Natık Kerem
17 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2017
تەرابلوس ــ AA
هێزی دەریاوان لیبیا سەربە حكوومەتی ویفاقی نیشتمانی رایگەیاند كە هێزەكانیان، ١٠٦ كۆچبەری نایاساییان لە كەناراوەكانی شاری خەمس (١٢٠ كیلۆمەتر رۆژهەڵاتی شاری تەرابلوس)ی پایتەختی ئەو وڵاتە رزگاركردووە كە لەناو بەلەمێكی پلاستیكدا بوون.
گوتەبێژی هێزی دەریاوانی سەربە حكوومەتی ویفاق، عەقید ئەیوب قاسم رایگەیاند كە هێزێكی دەریاوانی لە شاری خەمس، ١٠٦ كۆچبەری نایاساییان لە كەناراوەكانی شارەكە رزگار كردووە.
لە بەیاننامەیەكدا كە كۆپییەكەی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو نێردراوە، ئەیوب قاسم ئاماژەی بەوەداوە كە پڕۆسەی رزگاركردنی كۆچبەرە نایاساییەكان بە دووری ٢٠ میلی دەریایی لە باكووری شاری خەمس ئەنجامدراوە.
ناوبراو روونیشیكردووەتەوە كە كۆچبەرە نایاساییەكان هەڵگری رەگەزنامەی ژمارەیەك وڵاتی ئەفریقان لە نێویاندا شەش ئافرەت و دوو منداڵ هەیە.
ناوبراو باسی لەوەشكرد كە كۆچبەرە نایاساییەكان رادەستی هێزی بەرنگاربوونەوەی كۆچی نایاسایی تەرابلوس كراون.