Hemın Othman Mohammed
19 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2016
به‌پێی ئاماری سه‌ره‌تایی، له‌و هێرشی خۆكوژییه‌دا كه رێكخراوی تیرۆریستی داعش له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوه‌وه له نزیك شاری سیرتهی خۆرئاوای لیبیا ئه‌نجامی داوه، 30 سه‌ربازی سه‌ربه حكوومه‌تی هاوپه‌یمانی نه‌ته‌وه‌یی كوژراون و 50 سه‌ربازی دیكه‌ش بریندار بوون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی راگه‌یاندنی یه‌كه‌كانی سه‌ربه حكوومه‌تی هاوپه‌یمانی نه‌ته‌وه‌یی بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه له ناوچه‌ی بوعهراتی ئه‌لحه‌سون رۆژئاوای شاره‌كه، له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه هێزه‌كانیان كراوه‌ته ئامانج.
له‌و هێرشه‌دا كه له‌لایه‌ن چه‌كدارێكی تیرۆریستی داعشه‌وه ئه‌نجام دراوه، 30 سه‌ربازی سه‌ربه حكوومه‌تی هاوپه‌یمانی نه‌ته‌وه‌یی كوژراون و 50 سه‌ربازی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌ندرا ئه‌و هێزه‌ی كراونه‌ته ئامانجی هێرشه‌كه، له رێگادا بووه بۆ چوونه ناو شاری سیرته‌وه كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی رێكخراوی تیرۆریستی داعشدایه.